بایدن داوا لە كۆنگرێس دەكات ڕێكاری بەپەلە بگرێتەبەر بۆ كۆتایهێنانى توندوتیژيی چەكداری

سەرۆكی ئەمریكا، داوا لە كۆنگرێسی وڵاتەكەی دەكات ڕێكاری بەپەلە بگرێتەبەر بۆ كۆتاییهێنان بە توندوتیژییە چەكدارییەكان لە وڵاتەكەی.

دوای كوژرانی هەشت هاوڵاتی و برینداربوونی ژمارەیەكی دیكە لە ویلایەتی كالیفۆرنیا لەلایەن چەكدارێكەوە، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا داوای لە كۆنگرێسی وڵاتەكەی كرد، “ڕێكاری بەپەلە بۆ وەڵامدانەوەی داواكاریی گەلی ئەمریكی بگرێتەبەر”.

بایدن دوپاتیكردووەتەوە، “پێویستە ڕێكارەكەی كۆنگرێس بۆ كۆتاییهێنان بێت بە كەسانی چەكدار و توندوتیژیی چەكداری لە وڵاتدا”.

بایدن سووربوون لەسەر ئەوەی “دەبێت كاری زیاتر بكرێت، بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەو ڕووداوانە”.

دوێنێ، لە شاری سان خۆسیە لە ویلایەتی كالیفۆرنیا، فەرمانبەرێكی دەستەی گواستنەوە، بەچەكەوە هێرشیكردە سەر هاوڕێكانی و لە ئەنجامدا هەشت كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون، دواتریش كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنەی مانگە دەستكردەكان “فێڵێكی ڕوسیا” لەسەر سنووری ئۆكرانیا ئاشكرادەكات

ئەمینداری گشتیی ناتۆ ڕایدەگەیەنێت، وێنەی مانگە دەستكردەكان دووپاتیدەكاتەوە ڕوسیا هێزەكانی لەسەر سنووری ئۆكرانیا نەكشاندووەتەوە. ینس ستۆلتنبێرگ، ئەمینداری گشتیی…
Total
0
Share