بەرلە چەند ڕۆژێک لە دەرچوونی.. دیارترین زانیارییە دزەپێکراوەکانی مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ

کۆمپانیای گالاکسی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشکرایکرد، کە بەرهەمێکی نوێی خێزانی گالاکسی ئەی دەخەنە بازاڕەوە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا ئیدارەی کۆمپانیاکە ڕایانگەیاندووە، “کۆمەڵەی مۆبایلەکانی گالاکسی ئەی زۆرترین بڵاوبوونەوەی هەبووە لای کۆمپانیاکەمان، بۆیە بە تایبەتمەندیی نوێ و ئاست بەرز جۆرە نوێیەکەی گالاکسی دەخرێتە بازاڕەوە بۆ بەکارهێنەرانمان”.

کۆمپانیاکەی کۆریای باشوور هیچ زانیارییەکی لەبارەی ژمارە و ناوەکانی بەرهەمە نوێیەکەی ئاشکرانەکردووە.

بەڵام بەپێی پێگەی “جی ئێس ئێم ئەرینا”، مۆبایلە نوێیەکە ناوی GALAXY A 53 و A 73 دەبێت، تایبەتمەندییەکی ئەوەیە بەرگەی ئاو و هەر شلەیەکی دیکە دەگرێت.

پێگەی The Verge ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، مۆبایلە نوێیەکەی گالاکسی کاربە تەکنیکی نەوەی پێنجەم دەکات بۆ پەیوەندیکردن، هەروەها سکرینی گالاکسی ئەی 73 بە قەبارەی 6.7 ئینج دەبێت و گالاکسی ئەی 53 بە قەبارەی 6.5 ئینج دەبێت.

بەپێی زانیارییەکانی پێگەی تێک ڕادار، مۆبایلە نوێیەکەی گالاکسی کامێرایەکی ئاست بەرزی هەیە کە وردیی کامێراکەی 64 مێگا پێکسڵە، باترییەکی بەتوانای هەیە کە پێنج هەزار میلی ئەمپێر/ کاتژمێرە.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەكگرتووەكان: نزیكەی 3 ملیۆن كەس لە ئۆكرانیا ئاوارەبوون

بابەتی دواتر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: هەر وڵاتێك مامەڵە لەگەڵ ڕوسیا بكات سزای دەدەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share