چوار مەرجی ڕوسیا بۆ وەستاندنی شەڕی ئۆكرانیا “لە ئان و ساتدا” ئاشكراكران

وتەبێژی كرملین دەڵێت، دەشێت پڕۆسە سەربازییەكانی سەر ئۆكرانیا “لە ئان و ساتدا” بوەستێندرێت، بەو مەرجەی كیێڤ وەڵامی داخوازییەكانی ڕوسیا بداتەوە.

دیمیتری بیسكۆڤ، وتەبێژ بەناوی كرملین ڕایگەیاند، ڕوسیا داوا لە ئۆكرانیا دەكات پرۆسە سەربازییەكانی بوەستێنێت، دەستوورەكەی هەمواربكاتەوە و تیایدا بێلایەنی دیاریبكات، دان بە نیمچەدوورگەی قرمدا بنێت وەك خاكی ڕوسیا و بەهەمان شێوە دان بەهەردوو كۆماری دۆنیتسك و لۆهانسك-دا بنێت.

بیسكۆڤ ئەوەشی وت، ڕوسیا بە ئۆكرانیای ڕاگەیاندووە كە ئامادەیە بۆ وەستاندنی پرۆسە سەربازییەكەی “لە ئان و ساتدا” ئەگەر كیێڤ مەرجەكان جێبەجێبكات.

ئۆكرانیا ئاگاداری مەرجەكانە، پێشیانوتراوە كە دەبێتە هۆی ڕاوەستاندنی شەڕ، وتەبێژەكەی كرملین وای وت.

ئەو لێدوانە لەكاتێكدایە ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا داوای سەپاندنی سزای جیهانیی نوێی بەسەر ڕوسیادا كرد بەهۆی داگیركارییەكەی بۆسەر وڵاتەكەی، پێشنیاری بایكۆتكردنی نەوتی ڕوسی و ئەودوای هەناردەكانی ئەو وڵاتەشی كرد، لەگەڵ ڕاوەستاندنی هەر هەناردەیەك بەرەو ڕوسیا.

زیلینسكی وتی، پێویستە فشارە ئابورییەكان زیادبكرێن، داوای سەپاندنی قەدەغەی بازرگانیی نێودەوڵەتیشی بەسەر ڕوسیادا كرد.

بابەتی پێشتر

"نەوشیروان مستەفا نەخشەی ڕاپەڕینی دانا"<br> مەلا بەختیار: ڕاپەڕین ‏بۆ ئەوەیە خەونی گەلان بەدیبهێنێت نەك زیادبوونی ناڕەزایی

بابەتی دواتر

نرخەکەشی گران نییە.. دەرمانێک ئەگەری مردن بە کۆرۆنا کەمدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share