“نەوشیروان مستەفا نەخشەی ڕاپەڕینی دانا”
مەلا بەختیار: ڕاپەڕین ‏بۆ ئەوەیە خەونی گەلان بەدیبهێنێت نەك زیادبوونی ناڕەزایی

مەلا بەختیار: یەكێتی داینامۆی ڕاپەڕین بوو و نەوشیروان مستەفا نەخشەی ‏ڕاپەڕینەكەی دانا

مەلا بەختیار دەڵێت، یەكێتیی داینەمۆی ڕاپەرین بوو و نەوشیروان مستەفا نەخشەكەی دانا، ‏ڕەخنەش لە دەرەنجامەكانی ڕاپەڕین و حوكمڕانیی هەرێمی كوردستان دەگرێت.‏

لە ساڵڕۆژی ڕاپەرینی شاری سلێمانیدا، مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی ‏كوردستان ڕایگەیاند، “بۆ مێژوو باسیدەكەم، ‏چەند مانگێك بەر لە ڕاپەرین، كاك ملازم عومەر دەچێتە لای مام جەلال لە دیمەشق و ‏دوایین گۆڕانكارییەكان تاوتوێدەكەن، مام جەلال بە كاك ملازم عومەر دەڵێت، پێشبینیی ‏ڕووداوێك لە ناوچەكە دەكات و داوا لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتی دەكات شەش مانگ ‏مۆڵەتی بدەن و هیچ هەنگاوێك نەنێن، ئەوەش بە نامەیەك بۆ مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ‏دەنێرێت”.‏

مەلا بەختیار ئاشكراشیكرد، “بەر لە داگیركردنی كوەیت هیچ كەسێك بیری لە ڕاپەرین ‏نەكردبووەوە و دوای ئەو ڕووداوە دەروازەكە كرایەوە، بەرەی كوردستانی تەبەنیی ‏ڕاپەڕینی كرد، بەڵام یەكێتیش داینەمۆی ڕاپەڕین بوو و نەوشیروان مستەفا نەخشەی ‏ڕاپەڕینەكەی دانا”.‏

ڕەخنەشی لە حوكمڕانیی دوای ڕاپەڕین لە هەرێمی كوردستان گرت، ڕایگەیاند، “ڕاپەرین ‏بۆ ئەوەیە خەونی گەلان بەدیبهێنرێت، بۆ ئەوە نەبووە حكومەت بگۆڕێت و وەكو ئێستا ‏ناڕەزایی هاوڵاتییان بەرامبەر حكومەت زیادبكات، ئەگەر تێبینی بكەین هەڵبژاردن لە ‏دوای هەڵبژاردن دەنگی سەرجەم لایەنەكان كەمدەكات و گەیشتووەتە ڕادەیەكی ترسناك”.‏

مەلا بەختیار پێشیوایە، “ئێستا هەرێمی كوردستان دووچاری چەندین كێشەی ‏هەڵپەسێردراو بووە، ناڕەزایی بەرفراوان بەرامبەر حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە وامانلێهاتووە خاوێننەكردنەوەی گەڕەك و شەقامەكان و دابەشكردنی ‏مووچە بوونەتە ڕووداو لەكاتێكدا ئەركێكی سروشتیی حكومەتە”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: کێشەیەکی وا لە بابەتی مووچە نابینم و ئومێدی چارەسەربوونی تەواوەتی هەیە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بابەتی مووچە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانە لەگەڵ بەغداد، هەندێک دواکەوتنی مووچە هەیە، بەڵام کێشەیەکی وا…
زیاتر ببینە

ئەنجامی بەرایی دەنگدانی سنووری پارێزگای سلێمانی ڕادەگەیەندرێت

لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە ئەنجامی بەرایی دەنگدانی سنووری پارێزگای سلێمانی ڕادەگەیەندرێت. ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان…
Total
0
Share