ئاگرێکی گەورە لە ماڵدیڤ کەوتەوە و ژمارەیەک قوربانیی لێکەوتەوە

ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە دوورگەی ماڵدیڤ کەوتەوە و بەو هۆیەوە تا ئێستا 10 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، “ئاگر لە باڵەخانەیەکی مالی پایتەختی ماڵدیڤ کەوتووەتەوە کە ژمارەیەک هاوڵاتیی بیانی تێیدا نیشتەجێبوون”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە رووداوەکەدا لانی کەم 10 کەس گیانیان لەدەستداوە کە هاوڵاتییانی هند و بەنگلادیش بوون”.

ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە لەو کەسانەبوون کە وەک کرێکار روویان لە ماڵدیڤ کردووە.

کرێکارانی کۆچبەری باشووری ئاسیا بەشێکی زۆر لە ژمارەی دانیشتوانی ماڵدیڤ پێکدەهێنن، بە هۆی ئەوەی لە وڵاتەکانی خۆیاندا دەرفەتی کار وەک پێویست نییە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توانای هەڵگرتنی كڵاوەی ئەتۆمیی هەیە.. کۆریای باکوور گەورەترین مووشەکی ‏تاقیکردەوە

کۆریای باکوور ئاشکرایکرد، دوێنێ یەکشەممە گەورەترین مووشەکی پێنج ساڵی ‏ڕابردووی تاقیکردووەتەوە، کە مووشەکەکە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمیشی هەیە.‏…
Total
0
Share