ڤێنزوێلا مووچەی مانگانە بۆ 2.5 دۆلار بەرزدەكاتەوە

بەمدواییە ڤێنزوێلا ڕوبەڕووی قەیرانێكی ئابوریی و كۆمەڵایەتی قورس بوەوە

دەسەڵاتدارانی ڤێنزوێلا بەرزكردنەوەی كەمترین موچەی مانگانەی بۆ 7 ملیۆن بۆلیڤار (نزیكەی 2.5 دۆلار بە نرخی ئاڵوگۆڕی فەرمی) ڕاگەیاند.

ئێدواردۆ پینات، وەزیری كاری ڤێنزوێلا لە وتارێكی تەلەفزیۆنیدا وتی، لە 1ی ئایارەوە (كە هاوكات بوو لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی كرێكاران)، كەمترین كرێی كار بۆ 7 ملیۆن بۆلیڤار بەرزدەكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هاوڵاتییان جگە لە مووچەكانیان، بڕێك لە شمەكە سەرەكییەكان بە بەهای سێ ملیۆن بۆلیڤار وەردەگرن و وتی، “بەمەش كۆی كەمترین داهاتی هاوڵاتی دەبێتە 10 ملیۆن بۆلیڤار (نزیكەی 3.54 دۆلاری ئەمریكی)”.

لەم ساڵانەی دواییدا ڤێنزوێلا ڕوبەڕووی قەیرانێكی ئابوریی و كۆمەڵایەتی هاوشانی هەڵاوسانێكی قورس بوەوە، بەهۆیەوە بەهای دراوی نیشتیمانی دابەزی و خۆراك و شمەكە پێویستەكان كەمبوونەوە.

س: ئاژانسەكان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئێران: ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا. عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی…
Total
0
Share