ئەمریکا سزای بەسەر 34 کۆمپانیای پەیوەندیدار بە ئێران، چین و ڕوسیادا سەپاند

لەچوارچێوەی ئاڵۆزییەکانی لەلایەک ئەمریکا و لەلایەکی دیکە ئێران، چین و ڕوسیا، وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا ڕایگەیاند 34 کۆمپانیای پەیوەندیدار بەو وڵاتانەی خستووەتە چوارچێوەی لیستی سزاکانی پەیوەست بە پێشێلکارییەکانی ئێران، چین و ڕوسیا.

وەزارەتی بازرگانی ئەو وڵاتە ئاشکرایکردووە، لەو ژمارەیە 14 کۆمپانیایان سەربە وڵاتی چین-ن، بەهۆی یەکنەگرتنەوەیان لەگەڵ سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و مەترسییان لەسەر بەرژەوەندی و ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا.

هەروەها هەشت کۆمپانیایان تۆمەتبارن بەوەی ئاسانکارییان کردووە بۆ هەناردەکردنی کەرەستەی ئەمریکی بۆ ئێران، شەش کۆمپانیاشیان تێوەگلاون لە کڕین و مامەڵەکردن بە کەرەستەی ئەلیکترۆنیی دروستکراوی ئەمریکا و ئاسانکاریکردن بۆ ئێران.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەسەرەتای ئەم مانگەدا سزای لەسەر سێ هاوڵاتیی ئێرانی بەناوەکانی ( بەهزاد دانیێڵ فیردەوس، میهرزاد مانوێڵ فیردەوس و محەمەد ڕەزا دزفلویان) هەڵگرت، لە هەمانکاتدا ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، هەڵگرتنی ئەو سزایانە هیچ پەیوەندییەکی بە دانوستانەکانی ڤیەنناوە نییە.

هەرچی پەیوەنیدارە بە ڕوسیاوە ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە تادێت بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات، هەرچەندە لە مانگی ڕابردوودا سەرۆکی هەردوو وڵات کۆبوونەوەی لوتکەیان ئەنجامدا و گفتوگۆ لەبارەی زۆر بابەتی گرنگ بەتایبەت هێرشە ئەلیکترۆنییەکان و گروپە هاککەرەکانەوە کران.

سەبارەت بە چین کە گەورەترین ڕکابەری ئابوریی ئەمریکایە، لەسەردەمی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپەوە ئاڵۆزییەکانیان زیاتر بووە و بایدنیش نیازەکانی سەبارەت بە گوشارەکانیان بۆ سەر پەکین نەشاردەوە ئەگەر لە پێشێلکردنی مافی کەمایەتییەکان و مافەکانی مرۆڤ بەردەوامبێت لە وڵاتەکەیدا.

بابەتی پێشتر

ڕوس ئەتۆم: داعش پلانی هەبووە بۆ گەیشتن بە سەرچاوە ئەتۆمییەکان لە ڕوسیا

بابەتی دواتر

هاتوچۆی ڕاپەڕین: لە ڕووداوێکدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share