نرخەکەشی گران نییە.. دەرمانێک ئەگەری مردن بە کۆرۆنا کەمدەکاتەوە

چەند پسپۆڕێکی تەندروستیی بەریتانی ڕایانگەیاند کە دەرمانێکیان دۆزیوەتەوە لە ئەگەری گیانلەدەستدانی تووشبووانی کۆرۆنا کەمدەکاتەوە.

پسپۆڕەکانی بواری تەندروستی ڕایانگەیاند، کە ئەم دەرمانە دەتوانێت ڕێژەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بۆ نیوە داببەزێنێت.

ئەم دەرمانە بریتییە لە ئاوێتەی پاراسيتينيب کە لە بنەڕەتدا بۆ چارەسەری هەوکردنی پەلەکان و ڕۆماتیزم بەکاردەهێنرێت و نرخەکەی گران نییە.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکان، ئەم دەرمانە دەتوانێت ئەگەری گیانلەدەستدانی ئەو نەخۆشانەی کۆرۆنا کە لە نەخۆشخانەکان دەخەوێندرێن، بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمبکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەسێك لەكۆیە گیانیلەدەستدا، كە نەخۆشیی دڵی هەبووە و ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە ئاشکرایکرد، پیاوێک، کە پێشتر ڤاکسینی فایزەری وەرگرتووە، شەوی ڕابردوو گیانیلەدەستداوە، كەسەكە پێشتر نەخۆشیی دڵی هەبووە.…
Total
0
Share