(ڤیدیۆ) مان یونایتد دووخاڵی له‌ده‌ستدا و به‌شێوه‌یه‌کی کاتی له‌پله‌ی چواره‌مدایه‌

یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 27ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی واتفۆرد بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 27ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچسته‌ر یونایتد له‌یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداریی یانه‌ی واتفۆردی کرد، یارییەکە بە ئه‌نجامی یه‌کسانبوون به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مانچسته‌ر یونایتد دوو خاڵی گرنگی له‌ده‌ستدا، بە 47 خاڵه‌‌وه‌ له‌ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی نایابی ئینگلته‌را به‌ناجێگیری مایه‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی واتفۆرد به‌کۆکردنه‌وه‌ی 19 خاڵ له‌پله‌ی 18ی خوله‌که‌ هاوشێوه‌ی هه‌فته‌کانی ڕابردوو به‌رده‌وامبوو.

پێگه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی ئینگلته‌را مسۆگه‌رنییه‌، به‌وپێیه‌ی یانه‌ی ئارسیناڵ 24 یاری کردووه‌ و خاوه‌نی 45 خاڵه‌، به‌ ئه‌نجامدانی سێ یاریی دواخراو چانسی گرتنه‌وه‌ی پله‌ی چواره‌م و ته‌نانه‌ت پله‌ی سێیه‌میشی هه‌یه‌.

ئه‌نجامه‌کانی دیکه‌ به‌م جۆره‌ بوون:

کریستاڵ پاڵاس 1-1 بێرنڵی

برێنتفۆرد 0-2 نیوکاسڵ

 

بابەتی پێشتر

جیاوازیی نێوان ڕوس و ئۆكرانییەكان و خاڵە هاوبەشەكانیان

بابەتی دواتر

گروپێکی یەهودی بە تاڵیبانی یەهودییەکان ناسراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share