ئەو یاریزانانەی لە چامپیۆنزلیگ زۆرترین گۆڵ و ئەسیستیان کردووە

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ ئەنجامدران، چەندین یانەی گەورەی وەک ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و چێڵسی و مانچستەر سیتی شکستیانهێنا.

لەهەمان کاتدا چەندین یانەی وەک بایرن میونشن، پاریس سان جێرمان، یوڤانتۆس، ئەتلەتیکۆ مەدرید توانییان بردنەوەی مێژوویی تۆماربکەن.

لەسەر ئاستی تاکەکەسی، چەند یاریزانێک لە ڕیزبەندیی گۆڵکاران و ڕەخسێنەرانی گۆڵدا باڵادەستییان نیشاندا، دیارترینیان سباستیان هالەر-ی ئەستێرەی یانەی ئەیاکس ئەمستەردام بوو، کە هۆکاری بردنەوەی یانەکەی بوو بەرامبەر بێشکتاشی تورکی.

گۆڵکارەکانی چامپیۆنزلیگ تاوەکو ئێستا:

  1. سباستیان هالەر (ئەیاکس ئەمستەردام): 5 گۆڵ
  2. ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی (بایرن میونشن): 4 گۆڵ
  3. کریستۆفەر نکونکو (لایپزیک): 4 گۆڵ
  4. محەمەد سەڵاح (لیڤەرپوڵ): 3 گۆڵ

ئەسیستەرەکانی چامپیۆنزلیگ تاوەکو ئێستا:

  1. کریستیانۆ (شیریف تیراسپۆل): 3 گۆڵ
  2. یاروسلاڤ ڕاکیتیسکی (زینیت): 2 گۆڵ
  3. دوڤان زاپاتا (ئاتالانتا): 2 گۆڵ
  4. کۆرتیس جۆنز (لیڤەرپوڵ): 2 گۆڵ
  5. تۆماس مولەر (بایرن میونشن): 2 گۆڵ
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“ویستم په‌یوه‌ندی به‌ ڕیاڵه‌وه‌ بکه‌م، به‌ڵام پێیان وتم شایسته‌ نیت”

ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، پێدری له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا ڕایده‌گه‌یه‌نیت، که‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌وڵیداوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ بکات و…
Total
0
Share