کلاسیکۆ.. چاڤی بەم شێوەیە ڤینیسیۆز ڕادەگرێت

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، پلانی داڕشتووە لە فاینەڵی سوپەری ئیسپانیا بە بەکارخستنی دوو بەرگریکار جموجۆڵی ڤینیسیۆز جونیۆر پەکبخات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی، چاڤی هێرناندێز بڕیاریداوە بە بەکارخستنی ڕۆناڵد ئاراوخۆ لە  باڵی بەرگریی ڕاست و جول کوندی لە پێگەی سەنتەری بەرگریی ڕاست، جموجۆڵی ڤینیسیۆز جونیۆری بەڕازیلی و هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید پەکبخات.

بەپێی سەرچاوەکە، لە ڕاهێنانەکاندا چاڤی ئەم شێوازە تەکتیکییەی تاقیکردووەتەوە و هەوڵەکان بۆ ئەوە بووە مەوداکان بەرتەسک بکاتەوە، پێشتریش لە کلاسیکۆکاندا هەمان پلانی تاقیکردووەتەوە و تا ڕادەیەک سەرکەوتوو بووە.

بڕیارە سبەیشەو کاتژمێر (10:00) بە کاتی هەرێمی کوردستان، لە یاریگای “شا فەهد” لە سعوودیە، یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لە نێوان یانەکانی بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید ئەنجامبدرێت.

بابەتی پێشتر

عیزەت سابر: تەمەنی حكومڕانیی نادادپەروەر كورت دەبێت

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدینیۆیەکی دیکە بەڕێوەیە بۆ بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مباپی دڵی لای مەدریدە

كیلیان مباپی هێرشبەری فەرەنسی هێشتا دڵی لای ڕیاڵ مەدریدە و لە نوێترین لێدوانیدا باس لە پەیوەندییەكانی خۆی و…
Total
0
Share