بایرن میونشن ڕۆیشتنی ئالابا بە دوو یاریزانی بەتوانا قەرەبوو دەکاتەوە

بۆ شوێنگرتنەوەی ئالابا، بایرن میونشن دوو بەرگریکاری لاوی کردووەتە ئامانج

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ئامادەکاری بۆ ڕۆیشتنی داڤید ئالابای بەرگریکاری نەمسایی کردووە و دوو یاریزانیان وەک جێگرەوەی دیاریکردووە.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، کە ڕۆیشتنی داڤید ئالابا لە یانەی بایرن میونشن و پەیوەندیکردنی بە یانەی ڕیاڵ مەدرید بەتەواوی نزیکبووەتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئیدارەی یانە ئەڵمانیەکە ئامادەکارییان بۆ ڕۆیشتنی بەرگریکارە ڕەشئەسمەرەکە کردووە و دوو یاریزانی بوندس لیگیان بۆ شوێنگرتنەوەی دیاریکردووە، یەکێک لە داواکراوەکان بۆرنا سۆسای بەرگریکاری یانەی شتوتگارت و دووەم داواکراویش مارکۆ فریدلی بەرگریکاری یانەی ڤێردەربریمەنە.

مارکۆ فریدل وەک داواکراوی سەرەکی دیاریکراوە، بەوپێیەی هاونیشتیمانی ئالابایە و سەرەتاکانی لە ئەکادیمیای بایرن بووە، حاڵی حازر لە تەمەنی 22 ساڵیدا ئاستێکی ناوازەی تۆمارکردووە.

مارکۆ فریدل و بۆرنا سۆسا

بێلد سپۆرت ئاماژەیکردووە، بەرپرسانی بایرن دەیانەوێت یەکێک لەم دوو بەرگریکارە دابینبکەن، ئەگەرێکی لاوازیش هەیە هەردوو ناوەکە پەیوەندیان پێوەبکەن.

لە ئەگەری شکستهێنانی دانوستاندنەکانیشدا، هانزی فلیک ناچاردەبێت لە پێگەی سەنتەری بەرگری پشت بە تواناکانی لوکاس هێرناندێز ببەستێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی یوڤانتۆس و کۆنتی لە دوای یارییەکە چییان بە یەکدی وت؟

بابەتی دواتر

وەزیری نەوتی عێراق: پابەندین بە ڕێككەوتنی ئۆپیك پڵەسەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share