پێکانی کریستیانۆ قورس نییه‌ و پۆرتوگال زه‌ره‌رمه‌نده‌

پێکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌ جۆری قورس نییه‌، به‌ڵام ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک بۆ دوو هه‌فته‌ ده‌خرێته‌ ژێر چاودێری ستافی پزیشکی یانه‌ی یوڤانتۆسه‌وه‌.

شه‌وی ڕابردوو له‌ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی یانه‌ی لازیۆ له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وتی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌فسانه‌ی پۆرتوگالی دووچاری پێکان هات، به‌و ‌هۆیه‌وه‌ له‌ خوله‌کی 75 ئاڵوگۆڕی پێکرا و پاولۆ دیبالای ئه‌رجه‌نتینی جێگه‌ی گرته‌وه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ئه‌ندریا پێرلۆ رایگه‌یاندووه‌، ” کریستیانۆ گرنگی ئه‌وتۆی هه‌یه‌ بۆ یوڤانتۆس، نه‌ک به‌ته‌نها ئێمه‌، به‌ڵکو بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌ڵبژارده‌ و یانانه‌ی یاری بۆکردووه‌، له‌ یارییه‌که‌دا هه‌ستمانکرد کێشه‌ له‌ قوله‌پێی قاچی ڕاستیدا هه‌یه‌ و وه‌ک ڕێکارێکی خۆپارێزی ئاڵوگۆڕمان پێکرد”.

به‌پێی زانیارییه‌کانی ڕۆژنامه‌ی توتۆ سپۆرت، دۆنی پۆرتوگال دووچاری نوشتانه‌وه‌ی قوله‌پێی ڕاستی هاتووه‌، دواتر وه‌ک له‌ وێنه‌کاندا ده‌رکه‌وتووه‌ سه‌هۆڵاوی له‌سه‌ر شوێنی پێکانه‌که‌ی داناوه‌، ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ پێکانه‌که‌ی قورس نییه‌، ستافی پزیشکی یانه‌که‌ش داوایانکردووه‌ ماوه‌یه‌ک حه‌وانه‌وه‌ی پێبدرێت و بخرێته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌ تاوه‌کو جومگه‌ی قوله‌پێی به‌ره‌و خراپبوون نه‌چێت.

به‌هۆی ئه‌م بڕیاره‌وه‌، یاریزانه‌که‌ ناتوانێت له‌ هه‌فته‌کانی داهاتوودا به‌درێسی هه‌بژارده‌ی پۆرتوگاله‌وه‌ به‌شداری چالاکییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بکات.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێكی پارتی: ناردنی 320 ملیار دینارەكە بەردەوام دەبێت

بابەتی دواتر

مۆرینیۆ له‌ لوتکه‌ی پریمه‌رلیگه‌وه‌ نزیکه‌ و بیر له‌ نازناوه‌که‌ ناکاته‌وه‌ !

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share