عێراق هۆكاری كەمبوونەوەی پێدانی كارەبا ئاشكرادەكات

وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ڕایگه‌یاند، به‌هۆی كەمبو‌ونەوە‌ی به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی به‌ ڕێژه‌ی 50% و ڕاگیرانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ عێراق، هەشت هه‌زار و 500 مێگاوات له‌ وزه‌ی كاره‌با به‌فیڕۆ ده‌چێت ئەوەش وایكردووە كارەبا كەمبكرێتەوە.

له‌ ڕاگه‌یەندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی كاریگه‌ریی كردووه‌ته‌ سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با، كه‌ ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی له‌ ڕۆژێكدا بۆ هه‌شت میلۆن و 500 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌ كه‌مبووه‌ته‌وه‌.

وەزارەتەكە ڕوونیشیكردووەتەوە، “به‌هۆی كوژاندنه‌وه‌ی هێڵی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له‌ ناو خاكی ئێرانه‌وه‌ بۆ عێراق هه‌زار و 100 مێگاوات كاره‌بامان لەدەستداوە”.

ئەوەشیخستووەتەڕوو، بارودۆخی سه‌ختی كه‌شوهه‌وای ئه‌و ناوچانه‌ش كه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا سه‌رمایه‌كی زۆری به‌خۆیه‌وه‌ بینی بوه‌ته‌ هۆكار بۆ به‌فیڕۆچونی هەشت هه‌زار و 500 مێگاوات كەئەوەش هۆكارێكی دیكه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی كه‌مبكرێته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

هەسەدە ئاماری شەهید و بریندارانی شەڕەكەی حەسەکەی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

تاڵیبان: هەنگاوی باشمان ناوە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەردانەكەی محەمەد حەلبووسی بۆ ئێران دواخرا

سەردانەكەی محەمەد حەلبووسی،سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێَراق بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران دواخرا. میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە،سەردانەكەی محەمەد حەلبووسی،سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران…
Total
0
Share