هێزێكی سیاسیی دیكە هەڵبژاردنی بایكۆتكرد

هێزێكی سیاسیی دیكەی عێراق چووە ڕیزی بایكۆتكەرانی هەڵبژاردنەوە، پێیوایە لەبەر چەند هۆكارێك، هەڵبژاردن ناتوانێت هیچ بگۆڕێت.

بەرەی گفتوگۆی نیشتمانی، كە هێزێكی سونییە و لەلایەن ساڵح موتڵەگەوە سەرۆكایەتیی دەكرێت، لە ڕاگەیەندراێكدا بایكۆتكردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاند، دەڵێت، ئەو دۆخە خراپەی وڵاتەكە پێیگەیشتووە و نەبوونی ژینگەیەكی لەبار بۆ هەڵبژاردن و هەروەها بڵاوبوونەوەی چەكی كۆنترۆڵنەكراو، هەموو ئەوانە هۆكارن بۆ ئەوەی كە هیچ گۆڕانكارییەكی ڕوون و بەرچاو ڕوونادات.

بەرەكە دووپاتیدەكاتەوە، بێ كۆتاییهێنان بە ساختەكاریی هەڵبژاردن، كە لەڕێگەی چەكی كۆنترۆڵنەكراو و پارەی سیاسییەوە ئەنجامدەدرێن، ناتوانرێت هەڵبژاردنێكی پاك ئەنجامبدرێت، داوا لە “لایەنە نیشتمانییەكان” دەكات لە بەرەیەكی ئۆپۆزسیۆندا كۆببنەوە بۆ “ڕاستكردنەوەی ڕێڕەو”.

بۆیە بەرەكە گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی بایكۆتی هەڵبژاردنی پێشوەختە بكات، كە بڕیارە 10/10 ئەنجامبدرێت، لەكاتێكدا بەرەكە پێشتریش هیچ كاندیدێكی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكە پێشكەشنەكردبوو.

پێشتریش هەریەكە لە ڕەوتی سەدر و حزبی شیوعیی عێراق بایكۆتی هەڵبژاردنی پێشوەختەیان كردبوو.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی باڵای فەتوا نەشتەرگەرییە جوانكارییە حەڵاڵ و حەرامەكان جیادەكاتەوە

بابەتی دواتر

دۆسیەی تیرۆر، ماددەی هۆشبەر و پارەی ساختە بوون.. دادگای گەرمیان شەش تۆمەتباری سزادا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامێكی نوێ لە موقتەدا سەدرەوە

ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در په‌یامێكی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و مانەوەی ئەمریكا لەوڵاتەكەیدا بڵاوكردەوە. موقته‌دا سه‌در له‌ تویتێكدا…
Total
0
Share