هەسەدە ئاماری شەهید و بریندارانی شەڕەكەی حەسەکەی ڕاگەیاند

هەسەدە ڕایگەیاند، لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی حەسەکە 17 شەڕڤان و ئەندامی هێزەکانی ناوخۆ و خۆبەخشانی دەزگا خزمەتگوزاریەکان شەهیدبوون دەیان چەكداری داعشیش كوژراون.

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماری شەهید و بریندارەکانی شەڕەکەی زیندانی غوێرانی حەسەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، لە دوای هێرشە تیرۆریستییەکەی داعشەوە بۆ سەر زیندانی حەسەکە شەڕڤانان بەرخۆدانێکی بێوێنەیان دەستپێکردووە.

باسیلەوەشكردووە، لە کاتژمێرەکانی سەرەتاوە تا ئێستا 17شەڕڤانی هێزەکانی سوپا و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و خۆبەخشانی دەزگا خزمەتگوزارییەکان شەهیدبوون.

ڕوونیشیكردووەتەوە، 23 کاسبکاری مەدەنیش بریندار بوون.

هەسەدە ژمارەی كوژراوانی چەكدارانی داعشی بڵاونەكردووەتەوە، بەڵام بەپێی زانیاریی هەندێ میدیای نزیك لە ڕۆژئاوای كوردستان نزیكەی 100 چەكداری داعش كوژراون.

ماوەی سێ ڕۆژە هەوڵەکانی شانە نووستووەکانی داعش لە حەسەکە، بۆ هێرشکردنە سەر ‏زیندانی غوێران بەردەوامە، لە هێرشی یەکەمدا دەیان چەکداری زیندانیکراو هەڵاتن، ‏بەڵام دواتر دەیان چەکداریان دەستگیرکرانەوە و ژمارەیەكیشیان لێكوژرا.‏

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە پشووی خوێندنگاكانی درێژكردەوە

بابەتی دواتر

عێراق هۆكاری كەمبوونەوەی پێدانی كارەبا ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share