سەردانەكەی محەمەد حەلبووسی بۆ ئێران دواخرا

سەردانەكەی محەمەد حەلبووسی،سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێَراق بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران دواخرا.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە،سەردانەكەی محەمەد حەلبووسی،سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران دواخرا.

ئاماژە بەوە كراوە، لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە وادەی سەردانەكە دیارینەكراوە.

سەردانەكەی حەلبووسی لە كاتێكدایە كە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار شكستیهێنا و نەتوانرا 220 پەرلەمانتار كۆبكرێتەوە و سەرۆكی كۆمار هەڵبژێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: دوو پێشنیار بۆ دابینکردنی بەنزینی 450 دیناری دەدرێتە بەغداد

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان دوو پێشنیار بۆ دابینکردنی بەنزینی 450 دیناری دەداتە بەغداد. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە…
Total
0
Share