لە ساڵی 2022 دا 73 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆمارکراوە

 لە ساڵی 2022 دا 73 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە، ژمارەی هەڵوەشاندنەوەی خێزانەکانیش بە شێوەیەکی پێشبینینەکراو لە بەرزبوونەوەدان.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، “لە نێوان ساڵانی 2015 بۆ 2021 رێژەی جیابوونەوەی هاوسەران گەیشتبووە بەرزترین ئاستی کە 54 هەزار حاڵەت بوو لە ساڵێکدا، بەڵام لە ماوەی ساڵی رابردوودا ژمارەکە پلەی پێوانەیی شکاند و گەیشتە 73 هەزار حاڵەت، کە چوار هەزاریان لەناو ئەو هاوسەرانەدا بووە کە تەمەنی یاساییان تەواو نەکردووە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “نەبوونی هەلی کار و بڵاوبوونەوەی بێکاری و بەرزبوونەوەی کرێی خانوو و نەبوونی سەربەخۆیی دارایی و نەبوونی خانووی سەربەخۆ، بەشێکن لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی رێژەی جیابوونەوە”.

هاوکات راپۆرتەکە هۆشداریداوە لە بەرزبوونەوەی زیاتری ژمارەی جیابوونەوەکان و داوایکردووە چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە لە رێگەی دابینکردنی هەلی کار و شوێنی نیشتەجێبوون و هۆشیارکردنەوەی ئەوانەی دەچنە پرۆسەی هاوسەرگیریکردنەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق.. تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە دەیویست زیاتر لە 10 ملیۆن دیناری ساختە ساغبکاتەوە

فەرماندەیی هێزە سنوورییەکانی عێراق دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە دەیویست پارەی ساختە لە بازاڕەکاندا ساغبکاتەوە. لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەیی هێزە…
زیاتر ببینە

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم: حكومەتی عێراق بڕیاریداوە 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێم وەربگرێت

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا وەزارەتی دارایی راسپێردرا كار لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچەی هێزە…
Total
0
Share