قوباد تاڵەبانی: هیوادارین ساڵی نوێ ساڵی یەکڕیزیی ناوماڵی کورد و یەکوتاری بێت

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، هیوادارن ساڵی داهاتوو خۆشگوزەرانی و ئاشتی و ئارامی باڵ بەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا بکێشێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران لە پەیامەکەیدا دەڵێت، ” بەبۆنەى هاتنی ساڵى نوێوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و ئاواتەخوازم گەلەکەمان بەخێر و خۆشییەوە هەنگاو بنێتە نێو 2022 و لە‌و ساڵە‌دا خۆشگوزەرانی و ئاشتی و ئارامی باڵ بەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا بکێشێت”.

قوباد تاڵەبانی وتوشیەتی، ” هیوادارم ساڵى نوێ ببێتە ساڵى یەکڕیزی ناو ماڵى کورد و یەکگوتاری هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلى کوردستاندا”.

لەبارەی دۆخی هەرێمەوە جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران ڕاشیگەیاندووە، ” ھە‌ر لەم بۆنەیەدا دووپاتی دەکەینەوە کە لەهەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ چاکسازی و گەشەپێدانی ئابوورى و کۆمەڵایەتی و دەستەبەرکردنی هەلى کاری زیاتر بۆ گەنجان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ ھاوڵاتیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان”.

بابەتی پێشتر

باشترینەکانی سینەما و فیلم لە ساڵی 2021دا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەو بڕە پارەیەی بۆ خوێندنی باڵا تەرخانکراوە لەم سنوورە دەدرێت بەخوێندکاران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share