باشترینەکانی سینەما و فیلم لە ساڵی 2021دا

ڕەنگە لە هەر کوچە و کۆڵان و وڵاتێکدا باشترین فیلمەکان بە کۆی ژانرەکانەوە بەرهەمبهێنرێت و نەگاتە ئاستی جیهانی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکان، بەڵام ئەمساڵیش وەک ساڵانی پێشتر بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێگر بوو لە دەرهێنان و فیلم و تەنانەت دابەشکردنی خەڵاتەکان.

دوای ئەوە فێستیڤاڵی ئۆسکار لە مانگی چواری ئەمساڵدا بە کۆمەڵێک سنووردارکردنەوە، بەهۆی دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەڕێوە چوو، باشترین فیلمەکان و ئەکتەرەکان لە ژن و پیاو، ڕاگەیەندرا.

بۆ ئەمساڵ خەڵاتی باشترین فیلم درایە فیلمی nomadland کە دەرهێنەرەکەی یەکەمین ژنی نا سپی پێستە ئەو خەڵاتە وەردەگرێت و فیلمەکەی باسترین فیلم و خۆشی Chloé Zhao وەک باشترین دەرهێنەر خەڵاتی وەرگرت.

ئەنتۆنی هۆپکینز، بە نواندنی لە فیلمی the father خەڵاتی باشترین ئەکتەری بەدەستهێنا، هاوکات فرانسیس مەکدۆرماند وەک باشترین ژنەئەکتەر لە فیلمی nomadland خەڵاتی ئۆسکاری ئەمساڵی بەدەستهێنا.

لەگەڵ ئەوانەشدا ئەمساڵ خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین سیناریۆی ئۆریجیناڵ درایە فیلمی Promising   young women و فیلمی Another Round  خەڵاتی ئۆسکاری بۆ فیچەری نێودەوڵەتی بردەوە

لە درێژەی خەڵاتەکانی ئۆسکاردا دانیێل کالویا خەڵاتی ئۆسکاری  باشترین ئەکتەری یاریدەدەر لە فیلمی Judas and the black Messiah بردەوە و فیلمی If anything happens I love you خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین کورتەفیلمی ئەنیمەیشن بردەوە.

ئۆسکاری ئەمساڵ بۆ باشترین سیستمی دەنگیش درایە فیلمی Sound of Metal .

لە تەموزی ئەمساڵدا فێستیڤاڵی کان هاوشێوەی ئۆسکار، بە کۆمەڵێک سنووردارکردنەوەی 74ەمین خولی خۆی بەڕێوەبرد، لە فێستیڤاڵەکەدا براوە و باشترینەکان “چڵە خورمای ئاڵتونی”یان بەدەستهێنا و خەڵاتی باشترین فیلمیش درایە فیلمی “تیتان” لە دەرهێنانی “ژولیا دوکۆرنو”.

لە فێستیڤاڵەکەدا خەڵاتی باشترین دەرهێنەر درایە Leos Caraxی فەڕەنسی لە فیلمی “ئانت”، هاوکات خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو درایە، Caleb Landry Jonesی ئەمریکی و باشترینی ئەکتەری ژنیش درایە، “رناتە ڕنسوە”ی نەرویژی، لە فیلمی “ژولی”یدا.

بابەتی پێشتر

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەش ڕێگای ناو شاری هەولێر دادەخرێن

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: هیوادارین ساڵی نوێ ساڵی یەکڕیزیی ناوماڵی کورد و یەکوتاری بێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share