سێ خوێندکاری کچی بەشی ناوخۆیی زانکۆی ڕاپەڕین تووشی کۆرۆنا بوون

دوای ڕۆژێک لە بڕیاری داخستنی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، پشکنینی سێ خوێندکاری بەشە ناوخۆی زانکۆی ڕاپەڕین بە پۆزەتیڤ هاتووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە تێیدا هاتووە، ” دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ بەشێک لە خوێندکارانی بەشی ناوخۆی زانکۆی ڕاپەڕین ، دەرەنجامی پشکنینەکانی سێ خوێندکاری کچ ئەنجامەکەیان پۆزەتیڤ بووە و تەمەنیشیان 19  و 18 و 23 ساڵانەو بەرکەوتەی تووشبویەکی کۆرۆنان”.

ڕاگەیاندنی ئەم ئەنجامە لە کاتێکدایە لە دوێنێوە بە بڕیاری لیژنەی ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم بڕیادرا خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم ڕابگیرێت، وەک هەوڵێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی كۆیە: لە دوای كۆبوونەوەی فەرمی بەبێ ئاگاداری خۆمان براین بۆ مەزاری مەلا مستەفای بارزان

شەهێن عوسمان بەڕێوەبەری پەروەردەی كۆیە رایدەگەیەنێت، ئاگاداركراینەوە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێرەوە كۆبوونەوەیەكی فەرمی بەڕێوەدەچێت و وەك…
Total
0
Share