بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەو بڕە پارەیەی بۆ خوێندنی باڵا تەرخانکراوە لەم سنوورە دەدرێت بەخوێندکاران

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران ڕایگەیاند، نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران لەبەشە ناوخۆییەکان لەسۆنگەی بەرپرسیارێتیی یەکێتییەوە بووە، تا ئەو بودجەیەی دیاریکراوە وەک پاڵپشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەم سنوورانە بەتەنها تەرخانبکرێت بۆ بڕینەوەی دەرماڵەی خوێندکاران.

ئەمڕۆ هەینی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەمەبەستی بەدواداچوون و تاوتوێکردنی ھەنگاوەکانی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران لە زانکۆ و پەيمانگەکانی سنووری (سلێمانی، هەڵەبجە، كەركوك، خانەقین، كۆیە، هەڵەبجەی تازە، پێنجوێن، كەلار، ڕانیە، تەقتەق، قەڵادزێ، دوكان، چوارتا، دەربەندیخان، كفری، چەمچەماڵ و سەیدسادق)، لەگەڵ لیژنەکانی مەکتەبی ئیدارە و دارایی گشتی یەکێتی کۆبووەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لیژنەکانی هاندا تاوەکو لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا کارەکان تەواوبکەن و سەرجەم کەموکوڕييەکانی زانکۆ و پەيمانگەکان پڕبکەنەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕونیکردەوە، دابینکردنی پێداویستی و نۆژەنکردنەوەی بەشەناوخۆییەکان و جێبەجێکردنی داواکانی خوێندکاران لەلایەن یەکێتییەوە لە سۆنگەی بەرپرسیارێتییەوە بووە، تا ئەو بودجە و بڕە پارەیەی دیاریکراوە وەک پاڵپشتیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ چارەسەری گرفتی بەشە ناوخۆییەکان لەم سنوورانە بە تەنها تەرخانبکرێت بۆ بڕینەوەی دەرماڵەی خوێندکاران، لەژێر هەر ناوێکدا بێت پێویستە بدرێت بە خوێندکاران بەبێ جیاوازی کە مافێکی ڕەوای ئەوانە.

لەکۆبوونەوەکەدا لیژنەکان دڵنیایياندا لە جێبەجێکردنی پێداویستییەکان و پڕکردنەوەی ئەو کەموکوڕييانەی لە زانکۆ و پەيمانگەکاندا هەبووە، جەختيشيانکردەوە جگە لە پێداویستی و داواکردنی خوێندکاران، بەشێکی کارەکانی لیژنەکان داوای خوێندکاران نەبووە و ئەو کەموکوورتییانە بووە کە لیژنەکانی مەکتەبی ئیداری و دارایی هەستی پێکردووە و جێبەجێی کردوون.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: هیوادارین ساڵی نوێ ساڵی یەکڕیزیی ناوماڵی کورد و یەکوتاری بێت

بابەتی دواتر

هیچ خوێندكارێكی چینی-ت بینیووە بە کوردی قسەبکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڤار ئەنوەر کۆچی دواییکرد

هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر ئەمشەو بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد. گۆڤار ئەنوەر-ی ئەکتەر و شانۆکار، دوای گرفتاربوون بە نەخۆشییەوە ئەمشەو…
Total
0
Share