فەیسەڵ كەریم خان: ئەم جۆرە لە ئیدارەدانی تاكڕەوانە و خۆسەپێنییە، ئەنجامی خێری بۆ كوردستان نابێت

فەیسەڵ كەریم خان برادۆستی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی خراپیی ئیدارەدانی تاكڕەوانە لە بڕیار، گەیشتووە بە ئاستێكی ناهەموار و ناسەقامگیر بێشك، ئەم جۆرە لە ئیدارەدانی تاكڕەوانە و خۆسەپێنییە، ئەنجامی خێری نابێت بۆ كوردستان.

دەشڵێت، “لەو ئان و ساتە ناهەموارەشدا، باوەڕی تەواومان بە هەنگاوەكانی تیمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆكی تیمەكەمان و برای خۆشەویستمان كاك قوباد هەیە، كە بە حەكیمانە و پشوو درێژیی خۆی لە بەرژەوەندیی گشتی ئەم دۆخە تێدەپەڕێنن”.

ئەو سەركردایەتییەی یەكێتی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، سەرباری باوەڕبوونمان لە هەموو ئان و ساتێكدا بە یەكڕیزیی نیشتیمانی، و باوەڕی چەسپاومان بە لێكتێگەیشتن و چارەسەركردنی كێشەكان بە دیالۆگ و لێكتێگەیشتن هەیە و باوەڕمان وایە ئەگەر ئەم تاكڕەوییە نەوەستێندرێت، دەرئەنجامی زۆر نەرێنی دەبێت و كاریگەرییە خراپەكانی قۆناغ قۆناغ زیاتر دەردەكەون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەکات

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەکات. بافڵ جەلال تاڵەبانی،سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، “برای…
Total
0
Share