سپایدەرمان یەكەم فیلمی سەردەمی كۆرۆنایە داهاتی یەك ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت

فیلمی سپایدەرمان

بەشی نوێی زنجیرەی (سپایدەرمان) لەماوەی پشووی هەفتەی كریسمسدا بووە یەكەم فیلمی سەردەمی پەتای كۆرۆنا داهاتی یەك ملیار دۆلار تێبپەڕێنێت، وەك ئەوەی كۆمپانیای (ئیكزبیتەر ڕیلیشنز)ی تایبەت بە سینەما ئاماژەی پێداوە.

فیلمی (سپایدەرمان: نۆ وەی هۆم) كە تۆم هۆڵاند-ی ئەكتەری بەریتانی ڕۆڵی پیاوی جاڵجاڵۆكەی تیادا دەگێڕێت توانی 467.3 ملیۆن دۆلار لە ئەمریكای باكوور و 587 ملیۆن لەسەر ئاستی جیهان كۆبكاتەوە، كە كۆی سەرجەمی زیاترە لە ملیارێك دۆلار تەنها لە 12 ڕۆژدا.

بەمەش سپایدەرمان دەستكەوتێكی هاوشێوەی ئەوەی پێشتر (ستار وۆرز: زە فۆرس ئۆیكنز) لە ساڵی 2015دا بەدەستیهێنا چنییەوە، وەك ئەوەی گۆڤاری (فرایتی) باسیدەكات، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن دۆخێكی ناسەقامگیری لە سەرتاسەری جیهان هێناوەتە ئاراوە.

دووەمی ڕیزبەندییەكە لەڕووی داهاتەوە فیلمی (سینگ 2)ی كۆمپانیای (یونیڤێرساڵ) بەدەستهێناوە كە داهاتەكەی گەیشتووەتە 23.8 ملیۆن دۆلار لە پشووی كۆتایی هەفتەی یەكەمی پاش دەستپێكی نمایشكردنی.

ئەم فیلمەی وێنە جوڵاوەكان پێش فیلمی (زە ماتریكس: ڕیزركشنز)ی لە پاڵەوانێتی كیانۆ ڕیفز كەوت كە ئەمیان 12 ملیۆن دۆلاری چنیوەتەوە، هەروەها فیلمی (زە كینگەر مان) كە كۆی داهاتەكەی تائێستا گەیشتووەتە 6.4 ملیۆن دۆلار.

پێگەی پێنجەم لە چانسی (ئەمریكان ئەندردۆگ)ی دروستكراو لە چیرۆكی ڕاستەقینەی كۆرت وارنەر-ی كارمەندی سۆپەرماركێت بوو كە بووە باشترین یاریزانی خولی تۆپی پێی ئەمریكا و فیلمەكە توانی 6.2 ملیۆن دۆلار لە بلیتی سینەماكان كۆبكاتەوە.

بابەتی پێشتر

كێ سەرۆكایەتیی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات؟

بابەتی دواتر

زیاتر لە 20 کاتژمێرە تورکیا بۆردوومانی سنووری باتیفا دەکات و ژنێکیش بریندارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share