دەستنووسی ڕۆمانێکی بڵاونەکراوەی سێلین دەدۆزرێتەوە

ڕۆمانێکی بڵاونەکراوەی لویس فێردیناند سێلین(1894 – 1961) پزیشک و نووسەری بەناوبانگی فەرەنسی دەدۆزرێتەوە، ڕۆمانەکە لەبارەی جەنگەوەیە و وابڕیارە بەم نزیکانە دەزگای گالیمار چاپی بکات.

پاش دیارنەمانی بۆ دەیان ساڵ، ڕۆمانێکی سیلین بە ناونیشانی “جەنگ”ەوە دەدۆزرێتەوە و وابڕیارە دەزگای گالیمار لە 5ی ئایاردا بڵاویبکاتەوە، پاش ئەوەی لە سەدەی پێشوودا دەستنووسی ڕۆمانەکە لە سێلین دەدزرێت و بە درێژایی دەیان ساڵ دیارنامێنێت.

دەزگای گالیمار ڕوونیکردەوە، دەستنووسەکە “250 لاپەڕەیە و ڕۆمانێکی لەخۆگرتووە سەبارەت بە جەنگی یەکەمی جیهانی”.

فێردیناند سێلین نووسەرێکی فەرەنسییە و خاوەنی ڕۆمانێکی بیۆگرافیی بەناوبانگە بەناوی “گەشتکردن بەرەو قەراغی شەو”ەوە، سێلین لە تەمەنی 20 ساڵیدا و لە گوندی ئیبەری بەلجیکا دەبێت کاتێک جەنگی جیهانیی یەکەم هەڵدەگیرسێت و دڕندەییەکەی بۆ هەتاهەتایە کاریگەریی ڕوحی و جەستەییش لەسەر ئەم نووسەرە دادەنێت، کە بەپێی گالیمار ڕۆمانی “جەنگ”بەوهۆیەوە نووسیوە، بەڵام لە 1944دا ماڵەکەی لە پاریس تاڵاندەکرێت دەستنووسی ڕۆمانەکەش دەدزرێت.

سێلین لە جێیەکی ئەو ڕۆمانە بڵاونەکراوەیەیدا نووسیویەتی، “لە کانوونی یەکەمی 1914ەوە من لە ناوەڕاستی ئەم هەرایەدا دەنووم. جەنگم گرت و خستمە سەرمەوە، ئێستا جەنگ لە سەری مندا زیندانە”.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن

بابەتی دواتر

گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا هەڕەشەی "خراپترین سیناریۆ" لە ئەمریکا دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share