بڕیاره ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئیتاڵیا به‌سه‌ردانێك بگاته عێراق و دواتریش بێته هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌ولێر و به‌غداد كۆدەبێته‌وه.
ئه‌یوب وه‌رتی، په‌یامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا له هه‌ولێر گواستیه‌وه، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه لویجی دی مایۆ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ده‌گاتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم کۆده‌بێتەوە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دی مایۆ پرسەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی دیکەی ناوچەکە تاوتوێ ده‌کەن.
به‌پێی هه‌واڵی میدیا ئیتاڵییەكان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌یان ئەمڕۆ دەچێتە بەغداد و چاوی بە مستەفا کازمی و بەرهەم ساڵح دەکەوێت، دواتر سەردانی سەربازانی ئیتاڵیا لە بەغداد دەكات.
هەر بەپێی میدیاكانی ئیتاڵیا، دواتر دی مایۆ دێتە هەرێم و لەگەڵ نێچیرڤان ىارزانی کۆدەبێتەوە و دوای کۆبوونەوەکەشی، سەردانی سەربازانی ئیتاڵی دەکات لە هەولێر