ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر پشتگیریی ڕەتكردنەوەی دوو ملیار دینارەكەی بەغداد دەكات

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، بۆ پشتگیریكردنی بڕیاری ڕەتكردنەوەی دوو ملیار دینارەكەی بەغداد، كە بەنیازبوو بۆ قەرەبووی لافاو بینێرێت، كۆدەبێتەوە.

12 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر یاداشتێكیان دابوو بە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنەكە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی بەپەلە، ئەندامەكانی ئەنجومەنەكە ڕەخنەیان لە حكومەتی فیدراڵ گرتووە بەوەی تەنها دوو ملیار دیناری بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەولێر تەرخانكردووە.

ئەندامەكانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە یاداشتەكەیاندا نەیانشاردووەتەوە، كە خەڵكی هەولێر چاوەڕێی زیاتری لە حكومەتی فیدراڵ دەكرد، بۆیە چاوەڕواندەكرێت ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگا پشتگیریی بڕیارەكەی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بكات بە ڕەتكردنەوەی وەرگرتنی دوو ملیار دینارەكە و داواكردنی پارەی زیاتر.

دوای لافاوەكەی ئەمدواییەی هەولێر، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی دوو ملیار دینار بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانەكان، بۆ لافاوەكەی پێشتریش سێ ملیار دیناری ناردبوو، بەڵام پارێزگاری هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا وەرگرتنی دوو ملیار دینارەكەی ئەمدواییەی ڕەتكردەوە و بە بڕێكی كەمی زیانی، بەراورد بە زیانەكان، بۆیە داوای لە حكومەتی عێراق كرد “چاو بە بڕیارەكەیدا بخشێنێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروان میراودەلی: لەریگای 200 کارمەندەوە چاودێری دۆزینەوەی تەرمی مامۆستا ئاڤێستا دەکەین

بەڕێوەبەریی بەرگریی شارستانیی سۆران لە نوێترین زانیارییدا راگەیاند، “چەندین تیمی خۆبەخش شانبەشانی بەرگریی شارستانی بەدوای تەرمی مامۆستا ئاڤێستادا…
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: گۆڕانكارییەكانی پرۆژەیاسای بودجە رەتدەكەینەوە

سەرۆكی هەرێم نیگەرانی لەبارەی دەستكاریكردنی بڕگەكانی پرۆژەیاسای بودجە پەیوەست بە هەرێمی كوردستان دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت، “يه‌كجارى ره‌تيان ده‌كه‌ينه‌وه‌‌”.…
Total
0
Share