ڕەخنە لە پاریس سانجێرمان دەگیرێت

دوای یەكسانبوونی پاریس سان جێرمان لەگەڵ یانەی لۆریانی نۆزدەیەمی ڕیزبەندیی ‏خولی فەرەنسا، ڕەخنەیەكی زۆر ڕووبەڕووی پۆچتینۆ-ی ڕاهێنەری پاریس بووەوە.‏

پاریس لەدوایین خولەكی یارییەكەدا گۆڵی بەرامبەری لە ڕێگەی ئیكاردی-یەوە تۆماركرد ‏و لە شكست ڕزگاری بوو.‏

ڕاگەیاندنەكان سەریان سووڕماوە لەو ئاستە خراپەی یاریزانەكانی پاریس بەرامبەر لۆریان ‏پێشكەشیان كرد.‏

پۆچتینۆ دوای یارییەكە ئاماژەی بەوەدا، پێش دەستپێكردنی یارییەكە ڕووبەڕووی ‏ئاستەنگی زۆر بوونەتەوە و چەند یاریزانێكیان تووشی كۆرۆنا بوون و چەند ‏یاریزانێكیشیان پێكانیان هەبووە.‏

پۆچتینۆ دڵنیابوو لەوەی بە تێپەڕبوونی كات باشتر دەبن، وتیشی، تیپەكانی خولی ‏فەرەنساش كاتێك ڕووبەڕووی پاریس دەبنەوە، ئەوپەڕی توانای خۆیان بەكاردەهێنن.‏

ڕاگەیاندنەكان پێیانوایە پاریس ناسناوی خولی فەرەنسا بەدەستدەهێنێت، بەڵام لە چامپیۆنز ‏لیگدا هیچ ئەنجامێكی نابێت.‏

پێشیانوایە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بەو شێوازە یاریكردنە دەدۆڕێن و ماڵئاوایی لە ‏پاڵەوانێتییەكە دەكەن.‏

بابەتی پێشتر

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئیتاڵیا دێته‌ به‌غداد و هه‌ولێر

بابەتی دواتر

چوار یاریزانی بەرشلۆنە دەگەڕێنەوە، سیانیش دەڕۆن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چامپیۆنز لیگ دەستپێدەکاتەوە

ئەمشەو بەدوو یاریی، ڕکابەرییەکانی قۆناغی شانزەى چامپیۆنز لیگ دەستپێدەکاتەوە. هەردوو یارییەکە کاتژمێر 11ی شەو بەڕێوەدەچێت، میلان لە سان…
Total
0
Share