هەڵەبجە.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا 3 كەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە لەسەر ڕێگای هەڵەبجە بۆ هەورامان سێ كەس برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەسەر ڕێگای هەڵەبجە بۆ هەورامان نزیك ” بازگەی دەرەشیش “بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە سێ كەس برینداربوون.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بریندارەكان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتن لە هەڵەبجە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان: بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی 5 ملیار دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکان خەرجدەکرێت

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت، بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پێنج ملیار دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی…
Total
0
Share