ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان 70 سانتیمەتر و بەنداوی دەربەندیخان 60 سانتیمەتر زیادیانكردووە

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 48 كاتژمێری رابردوودا ئاستی ئاو لە بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان زیادیانكردووە و دەشڵێت، “ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان 70 سانتیمەتر و دەربەندیخان 60 سانتیمەتر زیادیانكردووە “.

رەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕی ئاوی گلدراوە لە بەنداوی دوكان گەیشتووەتە 30 % و لە بەنداوی دەربەندیخانیش بڕی ئاوی گلدراوە یەك ملیار و 600 ملیۆن مەتر سێجایە.

وتیشی، “ئەمساڵ داهاتی ئاو بە بەراورد بە ساڵی رابردوو لە هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان زیادیانكردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بەهێزترکردنی پەیوەندیی بازرگانیی نێوان کوردستان و ئەمریکا یارمەتیدەر دەبێت لە گەیشتن بە ئامانجەکەمان

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، لەگەڵ وەفدی ژووری بازرگانیی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی ستیڤ لۆتس، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەمریکا و…
زیاتر ببینە

د. میران محەمەد: هەوڵەکانمان بۆ دروستکردنی ناوەندی تەندروستی بازیان چووە بواری جێبەجێکردنەوە

د. میران محەمەد سەرۆکی لیستی یەکێتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەمەبەستی پەرەپێدانی خزمەتگوزاریی تەندروستی حکومی لە بازیان…
Total
0
Share