نرخی لیرەی تورکی جارێکی دیکە بەرزبووەوە ئەمەش دوای لێدوانەکانی دوێنێی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە و قسەكردن لەبارەی چەند هەنگاو و بڕیارێك.
بەیانیی ئەمڕۆ نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەڕێژەی 13.02% بەرزبووەوە و نرخی هەر دۆلارێک بوو بە 11.59 لیرەی تورکی، ئەمە لەکاتێکدا بەر لە لێدوانەکانی ئەردۆغان، نرخەکەی بۆ زیاتر لە 18 لیرە بەرزبووەوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا دوێنێ دووشممە لەدوای كۆبوونەوەیەكی حكومەتی وڵاتەكەی لە ئەنقەرە وتی، جێگرهوهیهكی نوێی دارایی پێشكهش بهو هاوڵاتییانهیان دهكهن كه لهكاتی ههڵسهنگاندن بۆ دهستكهوت و داهاتەكانیان، نیگهرانییان له بهرزبوونهوهی نرخی دراوی بیانی ههیه.
پێشتر ئەردۆغان سووربوو لەسەر ئەوەی ئابوریی توركیا بەرەو هەناردە دەبات و وڵاتەكە دەكاتە وڵاتێكی هەناردەكار، بەوەش كەمتر پشت بە سیستمی بازاڕی دارایی ببەستێت، بەڵام لە لێدوانەكەی دوێنێیدا وتی، بەنیاز نین لەبارەی ئابوریی بازاڕی ئازاد و سیستمی بازاڕی دراوەوە “بۆرسە” بچوكترین هەنگاو بەرەو دواوە بنێن.
لەلایەکی دیکەوە شیکەرەوەکانی بواری ئابوریی ئەو وڵاتە ئەم هانگاوانەی ئەردۆغان بە هەوڵێکی ناڕاستەوخۆی سەرۆک کۆمار بۆ بەرزکردنەوەی سوودی بانكی ناودەبەن، لەکاتێکدا دەیەوێت دراوی نیشتمانیی تورکیا لە داڕمان ڕزگاربکات.