هاندەران باشترینەكانی مانچستەر یونایتدیان لە ساڵی 2021 دیاریكرد

هاندەرانی مانچستەر یونایتد، برونۆ فێرناندێز-ی پۆرتوگالییان وەك باشترین یاریزانی ‏ساڵی 2021 دەستنیشانكرد.‏

فێرناندێز ساڵی 2019 لە یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنەوە پەیوەندی بە ڕیزەكانی مانچستەر ‏یونایتدەوە كردووە و 102 یاریی ئەنجامداوە و 45 گۆڵیشی كردووە.‏

فێرناندێزی تەمەن 27 ساڵ، لە دەستنیشانكردنەكەدا پێش هەریەك لە یاریزانان دی خیا و ‏گرینوود و لۆك شاو كەوت.‏

مانچستەر یونایتد ئەم وەرزە سۆلشایەری لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی دوورخستەوە و راڵف ‏ڕانیك-ی ئەڵمانیی خستۆتە جێگەكەی، ئێستاش لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندیی خولی ‏ئینگلتەرا دەبینرێت و 17 خاڵ لەدوای مانچستەر سیتی-ی پێشەنگەوەیە.‏

بابەتی پێشتر

لیرەی تورکی بوژانەوەی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاریی لەسەر بازاڕی گواستنەوەی بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕەخنە لە چاڤی دەگیرێت

ڕۆژنامەکانی کەتەلۆنیا و ڕۆژنامەنوسە نزیکەکان لە بەرشلۆنەوە کەوتونەتە هێرشکردنە سەر چاڤی ڕاهێنەری بەرشلۆنە پاش ئەو دوو یارییە خراپەى…
Total
0
Share