نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهانی بەرزبووەوە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 109 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازارەكانی جیهان بە 109 دۆلار و یەك سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و نەوتی خاوی تەكساس بە 105 دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، نەوتی خاوی برێنت بە 107 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان پەیوەندی بەجەنگی ئۆكرانیا و سەپاندنی سزاكانی سەر ڕوسیاوە هەیە كە ئەمریكا بڕیاریداوە هاوردەكردنی نەوت و غازی ڕوسیا بۆ وڵاتەكەی قەدەغەبكات.

بابەتی پێشتر

خورماتوو.. بە قەناس تەقە لە پۆلیس كرا و كوژراو و بریندار هەن

بابەتی دواتر

ڕاوێژكاری سەرۆكایەتیی ئۆكرانیا: پوتین و زیلینسكی كۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێنج هەزار كارگە دەخرێنەكار

پێنج هەزار كارگە لە بوارە جیاوازەكاندا بەگەڕدەخرێن و سەدان هەزار هەلی كار دەڕەخسێنن. وەزارەتی پیشەسازی دەڵێت، كارگەكان مامناوەند…
Total
0
Share