عێراق لەڕووی هەناردەكردنی شمەكەوە “گرنگترین” وڵاتە بۆ ئێران

یەكێك لە خاڵە سنوورییەكانی نێوان عێراق-ئێران

سەرۆكی بەرژەوەندییە گومرگییەكانی ئێران ئاشكرایكردووە، عێراق یەكێكە لە وڵاتە گرنگەكان لەڕووی هەناردەكردنی شمەكەوە بۆی بۆی لەلایەن ئێرانەوە.

مەهدی میر ئەشرەفی، سەرۆكی بەرژەوەندییە گومرگییەكانی ئێران بە میدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، “لەماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا، 97 ملیۆن و 700 هەزار تۆن بڕی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئێران بووە لەگەڵ دەرەوەدا كە بەرامبەرە بە 44 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار”.

ئەشرەفی ئەوەشی ئاشكراكردووە، ئێران 21 ملیۆن و 800 هەزار تۆن شمەكی هاوردەكردووە كە 15 ملیۆن و 200 هەزار تۆنی شمەكە سەرەكییەكان بووە.

لەبەرامبەردا بڕی ئەو شمەكانەی ئێران هەناردەی كردوون لەو هەشت مانگەدا گەیشتووەتە، 75 ملیۆن تۆن كە بەهاكەی 21 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار دەكات.

ئەو بەرپرسەی گومرگ لە ئێران ئەوەی ئاشكراكردووە، عێراق گرنگترن وڵاتە لەڕووی هەناردەی شمەكەوە، كە زۆرترین شمەكی ئێرانی بۆ هەناردە كراوە لەنێو وڵاتانی جیهان.

سەبارەت بە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەی ئێران زۆرترین شمەكی بۆ هەناردەكردوون، ئەشرەفی ئەوەی خستوەتەڕوو، عێراق لە ڕیزبەندی یەكەم دێت و دواتر چین و ئیمارات و توركیا و ئەفغانستان بە زنجیرە دێن.

بابەتی پێشتر

بایدن: ویلایەتەكەی من ویلایەتی سێیەمی ئۆباما نابێت

بابەتی دواتر

یارییەکانی ئەمڕۆ، چوارشەممەی چامپیۆنزلیگ بە کاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار دابەزی

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە پێشوو زیاتر دابەزی. لە…
Total
0
Share