ڤیدیۆ.. بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای کەرکوک – بەغداد، بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا پرادۆ ‏خۆی کێشاوە بە تانکەرێکدا، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش ‏برینداربوون.‏

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئیستا وتەی شایەتحاڵانی لە شوێنی ڕووداوەکەوە گواستەوە، ‏بەوتەی ئەوان، تانکەرەکە لە شەوەوە لە کەنار ڕێگاکە وەستاوە بۆ پشوودان، بەڵام بەیانی ‏ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلە پرادۆکە خۆی پێداکێشاوە.‏

هەروەها شایەتحاڵەكان ئاماژەیان بە بوونی تەم و كەمبوونەوەی مەوداكانی بینین كرد و بە ‏ئەگەری زۆرەوە ئەوە بووەتە هۆكاری ڕووداوەكە.‏

بەپێی بەڵگەنامەكان، سەرنشینانی ئۆتۆمبێلە پرادۆکە خەڵکی بەغدادن، لەگەڵ ئەوەشدا ‏مۆڵەتی چوونە ناو هەولێریان پێبووە، بۆیە پێدەچێت لە بەغدادەوە بەرەو شاری هەولێر ‏ڕۆشتبن.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشداریکردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لە بۆنەی پێشبڕکێی شەتڕەنج لە ڤیم لە شاری سلێمانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەری هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال…
Total
0
Share