به‌هۆی گۆڕاوى ئۆمیكرۆنه‌وه‌ سێ ڕۆژه‌ نرخى نه‌وت داده‌به‌زێت

بۆ سێیه‌م ڕۆژ له‌سه‌ریه‌ك نرخی نه‌وت به‌هۆی گۆڕاوى ئۆمیكرۆنه‌وه‌ دابه‌زی، ئه‌مڕۆ ‏نرخی به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت به‌ڕێژه‌ی 1.13% دابەزینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی.‏

به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كانى نه‌وتدا، جارێكى دیكە نرخى نه‌وت ‏دابه‌زی و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت به‌ڕێژه‌ى 1.13% دابه‌زى و به‌ 72.76 دۆلار ‏مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.‏

هەروەها نرخی نه‌وتی خاوی خۆرئاواى ئه‌مریكاش 0.92 دۆلار دابەزی، كه‌ ده‌كاته‌ ‏‏1.3%ی نرخه‌كه‌ی، یه‌ك به‌رمیل بە 69.81 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.‏

ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، بڵاوبوونەوەی بەردەوامی گۆڕاوى ئۆمیکرۆن ‏کاریگەریی لەسەر دابەزینی خواست لەسەر نەوت دروستكردووه‌، به‌وه‌ش سێیه‌م ڕۆژە ‏له‌سه‌ر یه‌ك نرخى نه‌وت داده‌به‌زێت.‏

بابەتی پێشتر

له‌ ساڵى 2021دا له‌ گوگڵ زۆرترین گه‌ڕان بۆ چ وشه‌یه‌ك كراوه‌؟

بابەتی دواتر

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ئێران له‌ سنه‌ دوو چالاكوانى كوردیان ده‌ستگیركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

لەگەڵ زیادبوونی ئەو گرژییانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەخۆیەوە دەبینێت، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت. ئەمڕۆ دووشەممە…
Total
0
Share