وەزارەتی بازرگانیی عێراق: دۆخی سوریا کاریگەری لەسەر ئاسایشی خۆراکی عێراق نابێت

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، “دۆخی سوریا کاریگەری لەسەر ئابوری و ئاسایشی خۆراکی عێراق نابێت”.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، یەکەم ئەرکی حکومەت دابینکردنی ئاسایشی خۆراکە لەڕێگەی بەبازاڕکردنی گەنمی ناوخۆ و هاوردەکردنی خۆراک لە دەرەوە.

وتیشی، “بازاڕەکانی ناوخۆ، سەرەڕای قەیرانی سوریا، شاهیدی سەقامگیرییەکی گەورەی خۆراکن و زیانیان پێناگات، هاوڵاتی لە هەر خۆراک و کەرەستەیەک کە پێویستی پێی بێت پەکی ناکەوێت”.

جەختی لەوەش کردەوە، “قەیرانی سوریا کاریگەری لەسەر ئابوریی عێراق و  ئاسایشی خۆراکیش نابێت، بەهۆی  هەبوونی سەرچاوەی هەمەچەشنی هاوردەکردنی کەلوپەل و خۆراکەوە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: چـ.ـەکدارەکانی سەر بە دیمەشق ماڵی هاوڵاتییەکیان بۆردومانکرد

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایدەگەیەنێت، چـ.ـەکدارەکانی سەر بە دیمەشق ماڵی هاوڵاتییەکیان بە تۆپ بۆردومانکرد و برینـ.ـدار هەیە. ئاسایشی ناوخۆی…
Total
0
Share