نرخی نەوت بەرزبووەوە

لەگەڵ زیادبوونی ئەو گرژییانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەخۆیەوە دەبینێت، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.

ئەمڕۆ دووشەممە یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 54 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 87.20 دۆلار، هاوکات نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش 54 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 80.22 دۆلار.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەگەڵ ئەو ناجێگیرییەدایە کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەخۆیانەوە دەبینن بە تایبەت ئەو دۆخەی لە ئێراندا دروستبووە.

هاوکات تێپەڕاندنی دۆخی کۆرۆنا و دەستکردنەوە بە کارکردن بە لەلایەن کارگە و کۆمپانیا چینییەکانەوە خواستی لەسەر نەوتی خاو بەرزکردووەتەوە و بەشێکن لە هۆکاری زیادبوونی خواست لەسەری و بەرزبوونەوەی نرخەکەی.

 

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر سۆسیداد دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

بابەتی دواتر

پیاوێکی تەمەن 45 ساڵ تەمەنی دەگەڕێنێتەوە 18 ساڵ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەری بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا %0.6 ی نرخەکەی لە دەستدا و یەک…
Total
0
Share