له‌ ساڵى 2021دا له‌ گوگڵ زۆرترین گه‌ڕان بۆ چ وشه‌یه‌ك كراوه‌؟

ماڵپه‌ڕی گوگڵ لیستى ساڵانه‌ى دیارترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه‌ زۆرترین گه‌ڕان ‏بۆكراوه‌ و بابه‌ته‌كانیشی دیاریكردووه‌.‏

گوگڵ كه‌ فراوانترین تۆڕه‌ له‌نێو ئینته‌رنێتدا و زۆرترین گه‌ڕان به‌دواى زانیاری و بابه‌تى ‏دیاریكراوی تێدا ئه‌نجامده‌درێت، لیستى ئه‌و بابه‌تانه‌ى ئاشكراكرد كه‌ له‌ ساڵى 2021دا ‏به‌كارهێنه‌ران گه‌ڕانیان بۆكردوون.‏

ساڵێكى سه‌خت

بەپێی ئامارەكانی گوگڵ، خه‌ڵك له‌ ساڵى 2021دا زۆربه‌ى گەڕانەكانی له‌ ڕێگه‌ى ‏مۆبایله‌وه‌ بۆ بابه‌ته‌كان كردووه‌ و زۆرترین گه‌ڕانیش بۆ بابه‌ته‌كانى كۆرۆنا بوون و ‏گه‌ڕانێكى به‌ربڵاوی بۆكراوه‌، كه‌ بە “ڕۆحى سه‌رده‌م” ناویبردووه‌.‏

باسی له‌وه‌شكردووه‌، له‌ هه‌موو كاتێك زیاتر گه‌ڕان به‌دواى زانیاریی له‌باره‌ى كۆرۆناوه‌ ‏كراوه‌.‏

ته‌ندروستیی خودی

هه‌ر به‌پێی لیسته‌كه‌ى گوگڵ، به‌كارهێنه‌رانى تۆڕی ئینته‌رنێت له‌مساڵه‌دا زۆترین گه‌ڕانیان ‏بۆ ته‌ندروستیی خودى كردووه‌ و ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى ساڵى ڕابردوو هاوڵاتییان زۆربه‌ى ‏كاتەكان له‌ كه‌ره‌نتینه‌ و ماڵه‌كانیاندا بوون.‏

لەو چێوەیەدا بەكارهێنەران گه‌ڕانیان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ چۆن ته‌ندروستیی خودییان ‏بپارێزن و ڕێگاكانى چین؟ هه‌روه‌ها كۆكردنه‌وه‌ى زانیاریی ته‌ندروستى لەو بارەیەوە.‏

گۆڕانی ئاووهه‌وا

یه‌كێكى دیكه‌ له‌و پرسانه‌ى كه‌ له‌ لیسته‌كه‌ى گوگڵدا هاتوون، پرسی كۆكردنه‌وه‌ى زانیاریی ‏بووه‌ له‌باره‌ى گۆڕانی ئاووهه‌واوە، به‌تایبه‌ت دواى سووتانى چه‌ندین دارستان له‌ وڵاتان و ‏لافاو و تسۆنامى، كە له‌مساڵدا ڕوویان له‌ چه‌ند وڵاتێك كرد.‏

ئه‌وه‌ وایكردووه‌ به‌كارهێنه‌ران گه‌ڕان بكه‌ن بۆ چۆنێتی خۆپاراستن لەو كارەسات و ‏ڕووداوە سروشتییانە و هەوڵدان بۆ درێژەدان بە مانەوە‌.‏

كاروباریی دارایی

به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ هاوڵاتییان له‌ هه‌مووكات زیاتر هه‌ستیان به‌ دڵه‌ڕاوكێ كردووه‌ ‏له‌ بابه‌ته‌كانى كاركردندا و ویستوویانه‌ خۆیشیان له‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌ ڕزگاربكه‌ن، بەشێكی ‏زۆری گەڕانەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ى كارى نوێ و چۆنێتیی دەستخستنی كارێكى نوێ ‏كردووه‌.‏

به‌پێی داتاكانى وه‌زاره‌تى كاری ئەمریكا، له‌ ماوه‌ى ساڵى 2021 دا ته‌نها له‌ ئه‌مریكا چوار ‏ملیۆن كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ كاره‌كانیان له‌ده‌ستداوه‌، بۆیه‌ به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه‌كه‌ ‏زۆرترین گه‌ڕانیان كردووه‌ به‌دواى كاردا.‏

كه‌سایه‌تییه‌ به‌ناوبانگه‌كانى خانه‌واده‌ى شاهانەی به‌ریتانیا

له‌ مانگى ئازارى ئه‌مساڵدا ئۆپرا پێشكه‌شكارى به‌ناوبانگى جیهانى، چاوپێكه‌وتنێكى ‏ته‌له‌ڤیزیۆنى له‌گه‌ڵ شازاده‌ هاری و هاوسه‌ره‌كه‌ى ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ش بوو به‌ یه‌كێك له‌و ‏به‌رنامانه‌ی كه‌ زۆرترین گه‌ڕانیان بۆكراوه‌ بۆ دووبارە سەیركردنەوە.‏

بەپێی‌ داتاكانى گوگڵ، ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ى ئۆپرا له‌نێو لیستى زۆرترین گه‌ڕان به‌دواى ‏به‌رنامه‌دا بووه‌ له‌ مێژووى ئه‌و پێگه‌یه‌دا.‏

سكوید گه‌یم

 

دراماى “سكوید گه‌یم”ى كۆری كه‌ له‌ نێت فلێكسه‌وه‌ په‌خشكرا، به‌ یه‌كێك له‌و درامایانه‌ ‏دانراوه‌ كه‌ زۆرترین گه‌ڕانیان بۆكراوه‌ و ئەویش له‌ لیسته‌كه‌ى گوگڵدا هاتووه‌.‏

بابەتی پێشتر

دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا دەوروبەری باڵیۆزخانەی ڕوسیایان لە واشنتن گرتووە

بابەتی دواتر

به‌هۆی گۆڕاوى ئۆمیكرۆنه‌وه‌ سێ ڕۆژه‌ نرخى نه‌وت داده‌به‌زێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share