ئەمریكا: بەرنامەی ئەتۆمی كۆریای باكوور كاری پێشینەمانە

ئاڵای كۆریای باكوور و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، بەرنامە موشەكی و ئەتۆمییەكانی كۆریای باكوور كاری لەپێشینەی واشنتنە و تائێستا وڵاتەكەی سوورە لەسەر داماڵینی چەكی ئەتۆمی.

نید برایس، وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وتی، كۆریای باكوور لەم ساڵانەی دواییدا بەردەوامی بە پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمی و موشەكییە بالیستییەكانی داوە، “ئەمەش وادەكات ببێتە كاری پێشینەی ویلایەتە یەكگرتووەكان “بۆ ئەوەش كار لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانانمان دەكەین”.

ئیدارەی بایدن پێشتر ڕایگەیاند، هەڵسەنگاندن بۆ سیاسەتەكانی كۆریای باكوور دەكات لەڕێی هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان، بەتایبەت كۆریای باشوور و ژاپۆن.

بەپێی ڕاپۆرتێكی نهێنی نەتەوەیەكگرتووەكان كە ئاژانسی ڕۆیتەرز بەشێكی بڵاویكردوەتەوە، كۆریای باكوور پارێزگاری لە بەرنامە ئەتۆمی و بالیستییەكانی كردووە و لە ساڵی 2020 فراوانی كردووە.

لەمیانەی بانگەشەكانی هەڵبژاردندا جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، كیم جۆن ئۆنگ، سەرۆكی كۆریای باكووری بە “خوێنڕێژ” ناوبرد و وتی چاوی پێی ناكەوێت تەنها لەكاتێكدا نەبێت كە “ڕەزامەندی لەسەر كەمكردنەوەی توانا ئەتۆمییەكانی بدات”.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا

س: ڕۆیتەرز + RT

بابەتی پێشتر

پاسی كارەبایی و سەكۆ و كەپری گەورە.. بەمجۆرە شیعەكان پێشوازی لە پاپا دەكەن

بابەتی دواتر

وەزیری کۆچی عێراق دروستکردنی 500 یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ ئاوارەکان ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share