ڤیتامین سی كە بە ترشی L-ascorbic ناسراوە، بەشێوەیەكی سروشتی لە هەندێك لە خواردنەكاندا هەیە، هەروەك بۆ هەندێك خواردنی دیكە زیاددەكرێت، جگەلەوەی وەك تەواوكاری خۆراك بوونی هەیە، بەڵام ئایا دەزانیت خواردنی ڕۆژانەی ئەم ڤیتامینە چی لە جەستەت دەكات؟
دارین مارینیس، پزیشكی فریاكەوتن لە سەنتەری ئەنیشتاینی پزیشكی لە فیلادلفیا لە ویلایەتە یەكگرتووەكان ئاشكرایكردووە، ڤیتامینی پێویست لە هەموو سیستمێكی خۆراكیدا و زانینی ئەوەی لەكاتی خواردنیدا چی بەسەر جەستەتدا دەهێنێت كارێكی پێویستە.
ڕوونیشیكردەوە، ڤیتامین سی بەشێوەیەكی سروشتی لە زۆرێك لە خواردنەكاندا هەیە و جەستە ناتوانێت دروستیبكات، لە میوە ترشەكان، بیبەر، تەماتە، كاڵەك، پەتاتە، شلك و سپێناغ-دا هەیە، لەكاتێكدا هەندێك كەس دەخوازن بەشێوەی تەواوكاری خۆراك وەریبگرن.
هاریكاریی چاكبوونەوە دەكات
بەپێی ئەو پزیشكە ڤیتامین سی سەرچاوەیەكی سەرەكیی پێكهاتە بنەڕەتییەكانی خانەكانە و ڕۆڵی سەرەكی دەبینێت لە ساڕێژبوونەوەی برین.
هەروەك دژە ئۆكسانە، بەو واتایەی دەشێت یاریدەدەربێت لە لەناوچوونی خانەكان، هەروەها دەتوانێت هاریكاربێت بۆ ڕێگری لە كێشە تەندروستییەكان.
بەرهەمهێنی كۆلاجین
دكتۆر مارینیس دەشڵێت، پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی كۆلاجین، لەبەر ئەم هۆیەیە كە سەرچاوەیەكی سەرەكی زۆرێك لەو بەرهەمانەیە كە تایبەتە بە گرنگیدان بە پێستی دەموچاو.
بەرگریی لە شێرپەنجە
زۆرێك لە توێژینەوەكان دەڵێن، ڤیتامین سی دەشێت هاوكاربێت بۆ بەرگری دژ بە شێرپەنجە، ئاشكراشیكرد كە بەپێی زۆرینەی توێژینەوەكان پەیوەندییەكی پێچەوانە هەیە لەنێوان خواردنی ڤیتامین سی و شێرپەنجەكانی سی، مەمك، كۆڵۆن، گەدە و قورگ.
تەندروستیی دڵ دەپارێزێت
بەپێی پەیمانگای نیشتمانیی تەندروستی لە ئەمریكا، هەندێك بەڵگە هەیە لەسەر ئەوەی ڤیتامین سی هاریكار دەبێت لە پارێزگاریكردن لە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنە دەمارەكان.
بەپێی یەكێك لە گەورەترین توێژینەوەكان كە زیاتر لە 85000 ژنی گرتووەتەوە، خواردنی لە سیستمی خۆراك و تەواوكاردا، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ كەمدەكاتەوە.
لەكاتێكدا هەندێكی دیكە باس لەوەدەكەن مەترسیی توشبوون بە جەڵدەی مێشك كەمدەكاتەوە.
چاو دەپارێزێت
بەڵگەی یەكلاكەرەوە هەیە كە ڤیتامین سی ڕێگردەبێت لە دروستبوونی پەڵە و تێكچوونی گلێنەی چاو پەیوەندیدار بە تەمەنەوە، كە هۆكاری سەرەكین بۆ لەدەستدانی بینای لای كەسانی بەتەمەن.
پارێزگاری لە ئاسن دەكات
ڤیتامین سی هاریكاریی جەستەت دەكات بۆ هەڵمژینی ئاسن، بەپێی یەكێك لە توێژینەوەكان تەنها 100 میللیگرام لە ڤیتامین سی دەبێتە هۆی باشكردنی هەڵمژینی ئاسن لە خوێندا بەڕێژەی 67%.