بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆمەڵەی خوێندكارانی هەڵپەسارد

بافڵ جەلال تاڵەبانی

بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی هەردوو مەكتەبی سكرتاریەت و مەكتەبی تەنفیزیی كۆمەڵەی خوێندكاران و چالاكییەكانی ڕێكخراوەكە هەڵپەسێردران.

بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا بە ھەڵپەساردنی مەکتەبی سکرتاریەت و مەکتەبی تەنفیزیی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و سەرجەم کار و چالاكییەكانی ڕێكخراوەكە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نوسینگەكەی هەڵپەساردنەكە تاوەکو ھەڵبژاردن بۆ دەستەیەکی نوێی کۆمەڵەی خوێندکاران دەبێت کە “لەخزمەت داخوازی و خواست و بەدیھێنانی مافی خوێندکارانی کوردستان بن”.

بڕیارەكە لەكاتێكدایە لەماوەی هەفتەیەكدا بافڵ جەلال تاڵەبانی دوو كۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی خوێندكارانی زانكۆكانی سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەرین ئەنجامدا، كە یەكەمیان هەشت كاتژمێر و دووەمیان 12 كاتژمێری خایاند و تیایاندا بەڵێنی پێدان گرفت و داواكارییەكانیان چارەسەر بكات.‏

ڕۆژی شەممەش بڵاوكرایەوە، كە بەشێك لە یارمەتییەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیەندرایە زانكۆی ‏سلێمانی و بەشە ناوخۆییەكانی، گەیشتنی یارمەتی و پێداویستییەكانیش بۆ زانكۆ و ‏پەیمانگاكانی دیكە بەردەوام دەبێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: دەستکرا بە کڕاندنی شەقامی چوارڕیانی تانجەرۆ بۆ بازگەی سلێمانی – عەربەت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دەستکرا بە کڕاندنی شەقامی چوارڕیانی تانجەرۆ بۆ بازگەی سلێمانی – عەربەت بەمەبەستی قیرکردنی.…
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەولێر: تەرمی هاوڵاتییەک دوای هەفتەیەک لە خنکانی دۆزرایەوە

دوای هەفتەیەک لە خنکانی، ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە. ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، دوای خنکانی هاوڵاتییەک…
Total
0
Share