سێ پیشە کە لە 10 ساڵی داهاتوودا باشترین موچەیان دەبێت

لەچوارچێوەی ئەو توێژینەوانەی بۆ گرنگترین پیشەکانی داهاتوو کراون، سێ پیشە دەستنیشانکراون کە دەکرێت لە 10 ساڵی داهاتوودا ببنە گرنگترین سێ پیشە و موچەکانیان لە ئاستێکی بەرزدابێت.

لە ڕاپۆرتێکدا ڕۆژنامەی لاسیسکا غازیتا بڵاویکردەوە، ئەو سێ پیشەیەی کەدەکرێت لە 10 ساڵی داهاتوودا ببنە گرنگترین پیشەکان لە جیهاندا و موچەکانیان لە ئاستێکی بەرزدابێت بریتیین لە:

یەکەم: بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن

هۆکارەکانی ڕاگەیاندن تادێت زیاتر تێکەڵی سەرجەم بوارەکانی ئابوری و ژیان دەبن و بەردەوام ئەوەش لە فراوانبووندایە، بۆیە هیچ گومانێک لەسەر گرنگیی ئەم پیشەیە لەداهاتوودا نییە، لەگەڵئەوەشدا زیادبوونی بانگەشە بازرگانییەکان لەڕێگەی ڕێکلام لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە.

دووەم: ڕاهێنەر

ڕاهێنەرایەتیی یەکێکە لەو پیشانەی پێشبینی داهاتوویەکی باشی بۆ دەکرێت، راهێنەری لە زۆرینەی بوارەکانی وەک دەروونناسی، کار و پیشە جیاوازەکان، وەرزش و فەلسەفە، بەتایبەت لەمساڵانەی دواییدا کە گرنگییەکی زۆر بە تاک و دەروون و گەشەکردن و کاریان دراوە.

سێیەم: پسپۆڕی وردی خۆراک

یەکێکە لە پسپۆڕییە نوێیەکان لە پسپۆڕییەکانی بواری خۆراکدا، ساڵانە توێژینەوە و تایبەتمەندیی نوێ لەبوارەکانی جەستەی مرۆڤ و کاریگەرییەکانی خۆراک و چۆنێتی دیاریکردنی شێوازی ژیان لە ڕێگەی خۆراکەوە دەخرێتەڕوو.

بابەتی پێشتر

بەردەوامیی ناردنی وزەی ئێران بۆ عێراق ڕوویەکی سیاسیی هەیە

بابەتی دواتر

لێدوانەکانی مباپێ هیوای بۆ مەدرید گەڕاندووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
6
Share