گەنجێکی ئەمریکی بە 50 هەزار دۆلار خۆی كرد بە “شەیتان”‏

لەگەڵئەوەی دانیناوە بەوەی ڕۆژانە ڕووبەڕووی شەپۆلێکی زۆری تانە و تەشەر دەبێتەوە، بەڵام گەنجێکی ئەمریکی بەردەوامە لە گۆڕانکارییەکان لە ڕووخساریدا لەڕێگەی بەکارهێنانی تاتو-وەوە تاوەکو ئامانجەکەی بهێنێتەدی کە هاوشێوەی شەیتان (ئەهریمەن) بێت.

بەپێی ڕۆژنامەی “The SUN”ی بەریتانی، سۆرین لۆرسینی تەمەن 28 ساڵ کە هەڵگری نازناوی “شەیتانی نیۆن”ـە، نزیکەی 50 هەزار دۆلاری خەرجکردووە، تاوەکو لەڕێگەی تاتو-وەوە شێوەی بگۆڕێت کە بەرلە 10 ساڵ ئەو کارەی دەستپێکردووە و تائێستاش بەردەوامە.

لەسەرەتای دەستپێکردنی ئەو کارەوە، سۆرین لۆرینسۆن نزیکەی 200 دەرزی مەرەکەبی تاتوی بەکارهێناوە لەجەستەیدا، تاوەکو شێوەی وەکو شەیتان لێبکات.

ئەو شوێنانەی جەستەی لۆرینسۆن کە گۆرانکارییان تێدا کراوە، ڕووخسار، سنگ و سکییەتی، ئەو گەنجە ئەمریکییە وێنەی خاچ، پیتەکان و وێنەی هەندێک کەسایەتیی دیاری ناو فیلمەکانی “STAR WAR” و “X MAN” لە جەستە و ڕووخساریدا کێشاوە.

ئەو گەنجە ئەمریکییە ، سپێنەی چاوی بە مەرەکەب داپۆشیوە، باسی لەوەکردووە کە لەسەرەتای گۆڕینی شێوەیدا لە ساڵەکانی سەرەتادا هەستی بە نامۆییەکی زۆر کردووە.

هەروەها دەڵێت، کە دایک و باوک و خوشک و براکانی بیرۆکەی گۆڕینی شێوەیان ڕەتکردووەتەوە، بەڵام بڕیارەکەیان قبوڵکردووە.

بابەتی پێشتر

شێخانی قەتەر پێیان وایە نێیمار خیانەتی لێکردوون

بابەتی دواتر

پەرلەمانی پاكستان شەهباز شەریفی وەك سەرۆك وەزیرانی نوێ هەڵبژارد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share