زانكۆی گەرمیان بڕیاری دا دەوامی سبەی لە زانكۆكە ڕابگرێت.
ئەنجومەنی زانكۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، بەمەبەستی پاراستنی گیانی خوێندکاران و ستافی زانکۆ و بەدوورگرتنیان لەهەر گرژی و پێکدادانێک، بڕیاری دا دەوامی سبەینێ پێنجشەممە 25ی تشرینی یەكەم ڕابگرێت.
بڕیارەكە لەكاتێكدایە دوێنێش هەریەك لە زانكۆكانی سلێمانی، پۆلیتەكنیكی سلێمانی و هەڵەبجە دەوامیان ڕاگرت.
ماوەی چوار ڕۆژە خۆپیشاندانی بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە هەولێر، سلێمانی و دەوروبەری دەستیپێكردووە كە تیایدا گەڕاندنەوەی دەرماڵە و باشكردنی دۆخی بەشە ناوخۆییەكان لە دیارترین داواكارییەكانن.