دەزگای ئاسایشی هەرێم و هێزەکانی کۆماندۆ ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان لە کەرکوک ئەنجام دا

بەڕێوبەرایەتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هاوبەشی هێزەکانی کۆماندۆ، ئۆپراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان لە رۆژهەڵاتی کەرکوک ئەنجام دا.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، “بەرێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم و  فەوجی چواری هێزەکانی کۆماندۆ، ئۆپراسیۆنێکی فراوانیان لە بەرەی رۆژهەڵاتی کەرکوک ئەنجامدا کە مەبەست لێی کێوماڵکردنی ناوچەکە و گەڕاندنەوەی ئارامی زیاتر و لەناوبردنی حەشارگە و پاشماوەکانی تیرۆرستان بوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئۆپراسیۆنەکە لەکاتژمێر 3:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سێ قۆڵەوە لەناوچەکانی( کوڵەکان و چەمی رۆخانە و نزیک لەپردی عوسمانلی )ئەنجامدرا”

ئاشکراشیکردووە، “لە پێناو گەڕاندنەوەی ئارامی و لەناوبردنی حەشارگە و پاشماوەکانی تیرۆرستان، ئەم کێوماڵە فراوانەی هێزەکانی ئۆپراسیۆن لەو بۆشاییە ئەمنیەی کە دەکەوێتە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بەردەوامی دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی دواخست

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، دوا ئامادەکارییەکانی ڕەشنوسی پرۆژەیاسای بودجەی تاوتوێکرد و بڕیاریدا لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا پڕۆژەکە…
زیاتر ببینە

تیمی یەکێتی: رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غداد ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆک بافڵه‌

سەرچاوەیەک لە تیمی یەکێتی لە بەغداد رایدەگەیەنێت، ناردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموز و چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌ی مووچه‌، دەرئه‌نجامی ئه‌و…
Total
0
Share