كێشەی مووچەی خانەنشینان چارەسەردەكرێت
“بەرنامەی بۆ داڕێژراوە”

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێم میكانیزمەكانی چارەسەركردنی كێشەی مووچەی خانەنشینان ئاشكرادەكات و دەڵێت،” بۆ ئەم مانگە مووچەی خانەنشینان شێوازێكی نوێ پەیڕەوكراوە و زیادكردنی بانكی تایبەت بە مووچەی خانەنشینی یەكێكی دیكەیە لە بژاردەكان”.

لەشكر ئیبراهیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، كۆبوونەوەیەك لەنێوان هەردوو بەڕێوەبەری گشتیی بانكی هەرێم لە هەولێر و سلێمانی ئەنجامدراوە كە نوێنەری ئێمەش تێیدا بەشداربووە و تاوتوێی ئەو كێشانە كراوە كە لە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینیدا لە ماوەی ڕابردوودا دروستبوو.

ئاماژەی بەوە كرد، “بۆ مووچەی مانگی سێ بڕیاردراوە مووچەی خانەنشینیی سەربازی لە مووچەی خانەنشینی مەدەنیی جیابكرێتەوە و سێ ڕۆژ بۆ مووچەی خانەنشینی مەدەنی دیاریكراوە بۆ خانەنشینانی سەربازی سێ ڕۆژ دیاریكراوە و بەراورد بە مانگەكانی پێشوو مووچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی پێشخراون”.

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی وتی،” كێشە لەنەبوونی بانكەكاندا نییە، بەڵكو نەبوونی پارەی نەختینە بووە و لە شاری هەولێر ژمارەی بانكەكان زۆرن و زیادكردنی بانكی تایبەت بە مووچەی خانەنشینان یەكێكی دیكەیە لە بژاردەكان كەسەرجەم ئەو هەنگاوانە بەرنامەیان بۆ داڕێژراوە بەیەك دوو ڕۆژ جێبەجێناكرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی دراوسێوە هاوڵاتییانی هەرێم دەگەڕێندرێنەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی هەرێم کە لە دەرەوە گیریانخواردووە لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی دراوسێوە دەگەڕێندرێنەوە. د.…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەخۆشحاڵییەوە پێشوازیی لە وەبەرهێنەران دەكەین و كارئاسانییان بۆ دەكەین تاوەكو سەرمایەكانیان لە هەرێمی كوردستان بخەنەگەڕ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە رادۆ ئۆكتاڤیان دۆبرێ، باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق…
Total
0
Share