كوێستان محەمەد: منداڵانی خانەكان جگە لە دامەزراندن یەكەی نیشتەجێبوونیان پێدەدرێت

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی

وەزیری كار رایدەگەیەنێت، منداڵانی خانەكانی بێسەرپەرشتان لەدوای تەمەنی 18 ساڵی جگە لە دامەزراندن، یەكەی نیشتەجێبوونیشیان پێدەدرێت.

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی نووسراویان بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بەرزكردەوە، رەزامەندی وەرگیرا لەسەر ئەوەی ئەو منداڵانەی لە خانەی بێسەرپەرشتاندان و 18 ساڵیان تەواو کردووە لە وەزارەتەكەیاندا دادەمەزرێندرێن.

كوێستان محەمەد لە لێدوانێكدا بۆ میدیای فەرمیی حكومەت وتیشی، بڕیاریشدراوە ئەو منداڵانە یەكەی نیشتەجێبوونیان پێبدرێت.

روونیشیكردەوە، منداڵانی سێ ساڵی پێشوو سەرجەمیان دامەزراون. ئەوەشی وت، ”ئەم بڕیارە بەردەوامی دەبێت، بۆ ساڵانی دیكەش لە خانەکان ئەو منداڵانەی 18 ساڵ تەواودەکەن دادەمەزرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانکی ناوەندی لیژنەیەکی دیکەی وردبینی لەسەر بانکی کوردستان پێکھێنا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، بانکی ناوەندیی عێراق لیژنەیەکی دیکەی وردبینی لەسەر بانکی کوردستان پێکھێناوە. سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share