خۆپیشاندان و ناڕەزایی.. چەند بارەگا و فەرمانگەیەك سوتێندران

كتێبخانەی گشتیی پیرەمەگرون

خۆپیشاندانەكانی خوێندكاران لە چوارەم ڕۆژیاندا، لە سلێمانی بۆ بەردەركی سەرا گوازرایەوە، لە شار و شارۆچكەكانی دەوروربەریش بە سووتاندنی بینای حكومی و بارەگا حزبییەكان بەڕێوەچوو.

ئەو خۆپیشاندانانەی چوار ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانەوە بۆ داواكردنی گەڕاندنەوەی دەرماڵە دەستیانپێكرد ئەمڕۆش درێژەیان كێشا.

لە سلێمانی خۆپیشاندان لەبەردەم دەروازەی سەرەكیی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو، پاش نیوەڕۆ خۆپیشاندانەكە بۆ بەردەركی سەرا گواسترایەوە.

بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران، پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان و هێزە ئەمنییەكانی دیكە گەیشتنە سەرا و لە هەندێك شوێن بارگرژی و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئەو هێزانە و خۆپیشاندەراندا سەریهەڵدا.

هەر ئەمڕۆ لە شارۆچكەكانی ڕانیە، سەیدسادق و پیرەمەگرون خۆپیشاندان و گردبوونەوە ئەنجامدران.

لە سەیدسادق ئاگر لە بارەگای بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان بەردرا.

لە پیرەمەگرونیش لەلایەن بەشێك لە خۆپیشاندەرانەوە، بینای كتێبخانەی گشتیی ناحیەكە سووتێندرا، پاشان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بۆماوەیەك ڕێگای سەرەكیی سلێمانی – دوكان داخرا.

بابەتی پێشتر

دیار نییە بڕەكە چەندە.. بودجە بۆ وەزارەتی خوێندنی ‏باڵا تەرخانكرا بۆ باشتركردنی ‏دۆخی خوێندكاران

بابەتی دواتر

زانكۆی گەرمیانیش دەوامی ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share