لە دوو ڕۆژدا سێ عێراقی لەناو كەمپی هول كوژران

كامپی هۆل فۆتۆ: AFP

سێ عێراقی كە لەنێویاندا ژنێك هەیە، لەماوەی دوو ڕۆژدا بە گولـلەی لایەنگرانی داعش لەنێو كەمپی هول كوژران، وەك ئەوەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە.

كەمپەكە نزیكەی 62 هەزار كەسی تیایە، نیوەیان عێراقین، لەو ژمارەیە نزیكەی 10 هەزاریان خێزانی چەكدارە بیانییەكانی داعشن كە لە بەشێكی تایبەت لەژێر چاودێریی ورددان.

ناوبەناو لەنێو كەمپەكەدا ڕووداوی جۆراوجۆر ڕوودەدەن وەك هەڵهاتن، هێرشكردنەسەر پاسەوان یان كارمەندانی ژن، یاخود كوشتنی نیشتەجێبووان.

ڕوانگەی سوری ڕوونیكردەوە، ژنێكی عێراقی خەڵكی شاری موسڵ ڕۆژی شەممە گیانیلەدەستداوە پاش چەند ڕۆژێك بەسەر برینداركردنی لە یەكێك لە بەشەكانی كەمپەكەدا.

بەدوایشیدا كوژرانی دوو عێراقی دیكە هاتووە، كە یەكێكیان سەرۆكی ئەنجومەنی ئاوارە عێراقییەكانە، لە بەشی تایبەت بە پاراستنی ئەو نیشتەجێبووانەی لەلایەن داعشەوە لەژێر هەڕەشەدان، وەك ئەوەی ڕێكخراوەكە ئاماژەی پێداوە.

بەپێی ئاماری ڕوانگەی سوری ڕووداوەكانی كوشتن لەنێو كەمپەكە لەمساڵدا گەیشتە 72 ڕووداو كە بووەتە هۆی كوژرانی 78 كەس، لەنێویاندا 58یان عێراقین.

كەمپی هول دەكەوێتە ڕۆژئاوای كوردستان و لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات سەرپەرشتی دەكرێت.

بابەتی پێشتر

ئێران لەنزیکبوونەوەی یادی خۆپیشاندانەکانی 2019ـدا هێڵی ئینتەرنێت دەبڕێت

بابەتی دواتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: سلێمانی وەك دڵ لێدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەكە دەستیپێكرد.. گۆڕانیش بایكۆتی کۆبوونەوەکەی سەرۆكایەتی و فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كرد

كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان دەستیپێكرد و فراكسیۆنی گۆڕانیش بایكۆتی كۆبوونەوەكەی كرد. پەیامنێری تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share